ئێران لە توورقوزئاوای تاران هۆماری ناڤۆکی هەیە

سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایۆنی لە میانەی قسەکانی خۆی وتی: ئێران لە تاران بنکەی ناڤۆکی نەهێنی هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، بنیامین نتانیاهۆ لە کۆمکاری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: ئێمە دوای بەرجام ئاشکرامان کرد کە ئێران چەکی ناڤۆکی شاراوەی هەیە بەڵام ئاژانس هیچ کارێکی نەکرد بۆیە ئەمڕۆ بڵگەیەکی دیکە ئاشکرا دەکەم.

ئەو پاگەندەی کرد: پێشتر باسی شۆرئاوای تارانم کرد بەڵام ئێستە ناوچەی تورقوزئاوای تارانیش ئاشکرا دەکەم. ئێستە دوای ئەمە دەتوانن ببینن چۆن ئێران سەرقاڵی پاک کردنەوەی ئەم ناوچەیە دەبێت. ئەوان ۳۰۰ تن مادەی ناڤۆکیان لەم شوێنە هەنبانە کردووە کە مەترسییە بۆ سەر خەڵکیش.

نتانیاهۆ وتی: ئامانۆ کەسێکی باشە پێی دەڵێم کارەکەی بە باشی ئەنجام بدات کەواتە با لێکۆڵینەوە لەم شوێنە بکەن، مەگەر ئاوان ناڵێن دەتوانن لە هەر شوێنێک دیدار بکەن؟ ئیسڕائیل دەزانێت ئێران خەریکی چییە و لە لوبنان و سووریا و عێراق هەر کارێک لە دەستمان بێت بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەیان ئەنجامی دەدەین. حزبۆڵا لە بەیروت سێ بنکەی مووشەکی جێگیر کردووە و لە خەڵکی ئەم وڵاتە وەک قەڵغان بۆ شەڕ سوود دەبات.

ئەو پاگەندەی کرد: بە ئەورووپا دەڵێم لە جێگەی یارمەتی دانی ئێران پشتیوانی ئیسڕائیل و ئەمریکا و وڵاتانی عەرەبی بکەن. من دانی پێدا دەنێم بەرجام سوودێکی هەبوو ئەوەش نزیک بوونەوەی ئیسڕائیل و وڵاتانی عەرەبی لە یەکتر بوو کە ئێمە ڕێزی لێ دەگرین. سپاسی ئەمریکاش بۆ گەماڕۆدانی ئێران دەکەین.

News Code 21989

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 1 =