گۆڕەپانی خەبات کردن لە زۆر بواری  جۆربەجۆردا هێشتا کراوەیە

ئایەتوڵڵا خامنەیی لە پەیامێکدا بە بۆنەی حەوتەی بەرەڤانی پیرۆز و رۆژی ڕێزگرتن لە شەھیدان و ئیسارگەران، جەختیان کرد: گۆڕەپانی خەباتکاری لە بوارگەلی جۆربەجۆردا هێشتا کراوەیە و لووتکەی جیھاد شەھید بوونە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی نووسینگەی رێبەری، ئایەتوڵڵا خامنەیی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی لە پەیامێکدا بە بۆنەی حەوتەی بەرەڤانی پیرۆز و  رۆژی ڕێزگرتن لە شەھیدان و ئیسارگەران، جەختیان کرد: گۆڕەپانی خەباتکاری لە بوارگەلی جۆربەجۆردا هێشتا کراوەیە و لوتکەی جیھاد شەھید بوونە.

دەقی ئەو پەیامە کە ھاوکات لە گەڵ ڕێوڕەسمی خاوێن کردنەوە، عەترپژاندن و گوڵباران کردنی گڵکۆی شەھیدان لە سەرتاسەری وڵات لە لایەن حوجەتولئیسلام شەھیدیی مەحەلاتی نوێنەری وەلی فەقێ لە بونیادی شەھید و کاروباری ئیسارگەران لە گوڵزاری شەھیدانی بەھەشتی زەھرای تاران‌دا خوێندرایەوە، بە گوێرەی خوارەوەیە:

 بە ناوی خودای بەخشەندە و دڵەڤان

 ھەر ڕۆژە کە بە سەر نیزامی کۆماری ئیسلامی‌دا تێ دەپەڕێت و ئاسۆی تازەتر وەدیار دەکەوێت و ھەوراز و نشیوەکانی ئەم ڕێبازە پڕ لە شانازییە خۆیان دەردەخەن، بایەخی گیانبازیی شەھیدان شەمەندتر دەبێتەوە. ئەوان بە خوێنی خۆیان ئەم بینا شکۆمەند و مەزنەیان پتەوتر کردووە و تازەنەمامێکیان کردووە بە درەختێکی بەوەج و ڕیشەدار. گۆڕەپانی خەباتکاری لە بوارگەلی جۆربەجۆردا هێشتا کراوەیە و لوتکەی جیھاد شەھید بوونە؛ فمنهم من قضی نحبه و منهم من ینتظر.

ڕێزنان لە شەھیدان و کڕنۆش بردن لە بەرامبەر بنەماڵەگەلی پشوودرێژیان واجیبی گەورەی ئەمڕۆ و ھەمیشەی ئێمەیە.

والسلام علیکم و رحمة الله

سەید عەلی خامنەیی

۵ ڕەزبەری ساڵی ۱۳۹۷ی هەتاوی

News Code 21988

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 0 =