دەستگیر کردنی دوو کەس بە هۆی ناردنی چەک بۆ داعش

پۆلیسی دانمارک ڕایگەیاند کە دوو کەسیان بە هۆی ناردنی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆ داعش دەستگیر کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ئەی بی سی، پۆلیسی دانمارک ڕایگەیاند کە دوو کەسیان بە تۆمەتی کڕین و ناردنی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆ داعش لە سووریا و عێراق دەستگیر کردووە.

پۆلیسی زیادی کرد: بە ئەگەری زۆر ئەم دوو کەسە بەشێکن لە باندێکی قاچاخی چەک و ئامێری سەربازی کە ئیشان بۆ داعش کردووە.

وردەکاری زیاتر لەمبارەوە بڵاو نەبووەتەوە.

ساڵی ڕابردوو لاوێکی تەمەن ۲٨ ساڵیش دەستگیر کرا کە ئامێری سەربازی و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی بۆ داعش لە سووریا و عێراق دەگواستەوە.

داوی شکستی داعش لە سووریا و عێراق نیگەرانییەکان لە چالاکی تیرۆریستەکانی داعش لە سووریا و عێراق زیادی کردووە

News Code 21983

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 8 =