هۆکاری مانەوەی داعش پشتیوانی بڕێک وڵاتی جیهانی و ناوچەییە

سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئێران وتی: هۆکاری مانەوەی داعش توان و هێزیان نییە، بەڵکوو پشتیوانی ماڵی بڕێک وڵاتی جیهانی و ناوچەکەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، عەلی شەمخانی، سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئێران وتی: ئێمە بۆ پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ ئەوەی پێویست بێت ئەنجامی دەدەین، ئێستە هەڵی باش بۆ هاوکاری لە نێوان ئێران و پاکستان بوونی هەیە. گۆڕانکارییەکان لە ئێران ئەرێنین.

ئەو زیادی کرد: ئەو پێکەنینانەی بە قسەکانی ترامپ لە کۆمکاری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان کرا خۆی ئاماژە بە هەموو شتێک دەکات و ئەمریکا لە ئاستی جیهانی تەنیا کەوتووە. بەرجام ڕێککەوتنێکی جیهانییە بەڵام ئەم ئەمریکا بە نایاسایی و تاک لایەنە لەم ڕێکەوتنە کشاوەتەوە. ئەمریکا دەبێت تێچووی ئەم کشانەوە لە بەرجام بدات.

ڕاشیگەیاند: ئێمە بەردەوام دەبین لە هاوکاری ئەورووپا و ئەگەر ئەورووپاییەکان پێبەند بە بەرجام ئێمەش درێژە بەم ڕێککەوتنی ناڤۆکییە دەدەین. ئەگەر واش نەبوو ئێرانیش چالاکییە ناڤۆکییەکانی دەست پێ دەکاتەوە.

سەبارەت بە داعش وتی: ئێستە هەموو جیهان بە باشی دەزانێت کە هۆکاری مانەوەی داعش توان و هێزی ئەوان نییە  بەڵکو پشتیوانی بڕێک وڵاتی جیهانی و ناوچەکەیە لە سووریا و عێراق. ئەمریکا لە کاتی هەستیار هەمیشە پشتیوانی لە داعشییەکان کردووە.

سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئێران وتیشی:  بە دیان جۆر ئێن جی ئۆ و ڕێکخراوی کۆمەڵایەتی و ژینگە و ئاژەڵ ساز بووە کە کێشەی سیاسی ساز دەکەن چون لە لایەن بیانییەکانەوە پشتیوانی دەکرێن. ئێە لە سەر ئەم بڕوایەین کە ئەمنیەتی وڵاتانی ناوچەکە دەبێت لە لایەن خۆیانەوە دابین بکرێت. 

ئەو سابارەت بە گەماڕۆکانی ئەمریکاش وتی: گەماڕۆکانی ئەمریکاش لە دژی ئێران شەڕێکی دەروونییە و شتێکی کۆنە و ئێمە بە باشی وەک ڕابردوو لێیان دەرباز دەبین.

News Code 21981

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 0 =