ڕووسیا پێبەندە بە بەرجام

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش جەختی کرد کە مسکۆ پێبەند دەبێت بە بەرجام و هوشدوری دا لە هێرش کردن بۆ سەر سووریا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ڕیانۆستی، سێرگەی لاورۆف، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش وتی کە مسکۆ پێبەند دەبێت بە بەرجام. 

ئەو زیادی کرد: کشانەوەی یەکلایەنەی ئەمریکا لە بەرجام کێشە بۆ قەدەغەی چەکی ناڤۆکی دروست دەکات. بە تایبەت کە ئاژانس دەیان جار پێبەند بوونی ئێرانی بە بەرجام ڕاگەیاندووە. ئێمە و چین و ئەورووپا بە جدی هەوڵی یارمەتی دانی ئێران دەدەین ئەگەرنا ڕۆژهەڵاتی ناڤین دەشێوێت.

لاورۆف سەبارەت بە هێرش بۆ سەر سووریا هۆشداری دا: لە لایەن بەرپرسانی وڵاتانی ڕۆژئاوا تۆمەتی زۆر لەبارەی چەکی ناڤۆکی خراوەتە پاڵ سووریا ئێمە سەبارەت بە هێرش کردن بۆ سەر سووریا بەم بیانووە ساختەییە هۆشدار دەدەین.

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتی: ئێمە دەبێت هۆشیار بین لەوەی یاساکانی قەدەغەی چەکی کیمیایی بۆ هێرش کردنە سەر وڵاتانی دیکە بەکار نەیەت. لە ژێر ناوی قەدەغەی چەکی کیمیایی خەریکە ئەم چەکانە بەکار دێت کە مەترسیدارە.

News Code 21979

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 7 =