کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش نیشانی دا ئەمریکا تەنیایە

ڕۆحانی وتی: کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش نیشانی دا ئەمریکا تەنیایە و هەموو وڵاتانی جیهان بەرگری لە ئێران دەکەن و دژی ئەمریکان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، حەسەن ڕۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران لە کۆتایی سەفر بۆ ئەمریکا لە کۆنفڕانسێکی مێدیایی وتی: لە پارەوە تاکوو ئێستە ئەمریکا لە بەرجام کشاوەتەوە کە ڕێککەوتنێکی ئاسایی و بە پێی بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایش واژۆ کراوە. سەرۆکانی جیهان لە بەرجام وەک دەستکەوتێکی سیاسی پشتیوانی دەکەن و ئەمەش تەنیا کەوتنی ئەمریکا نیشان دەدات.

ئەو وتی: کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش نیشانی دا ئەمریکا تەنیایە و هەموو وڵاتانی جیهان لە ئێران بەرگری دەکەن و دژی ئەمریکان. لە دیداری سەرۆکانی ۱٦ وڵاتی جیهان لە بەرجام پشتیوانی کراوە و سپاسی مانەوەی ئێرانیان لە بەرجامیش کرد. ئەمریکا چاوەڕوان بوو خەڵکی ئێران لە بەرجام بکشێتەوە بەڵام خەڵکی ئێران بە یەکگرتوویی مایەوە و درێژەی بە بەرجام دا.

ڕۆحانی سەبارەت بە گەماڕۆکانی ئەمریکا وتی: وڵاتانی چین و ڕووسیا و ئەورووپا جەختیان کردووە کە ڕێچکەیەکی ماڵی بۆ کاری بازەرگانی لەگەڵ ئێران بکەنەوە. سەرۆک کۆماری ئێران بەردەوام باسی گەماڕۆی نوێی دیکە دەکات، بەڵام هیچ گەماڕۆیەکی دیکە نەماوە بتوانێت لە دژی ئێران بیسەپێنێت، هەرچییەک بوو تاکوو ئێستە دووبارە سەپاندوویەتی. هەرچییەک دەوترێت هەمووی پاگەندەیە و شەڕی دروونی زیاتر لە دژی ئێمە.

جەختیشی کرد: تاکوو ئەو کاتەی بەرجام لە بەرژەوەندی ئێمە بێت، ئێمە لەم ڕێککەوتنەدا دەمێنینەوە. ئەورووپا لە دوای دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەک بۆ گەماڕۆکانی ئەمریکایە. سەبارەت بە کەسانی زیندانیش لە ئێران دەبێت بڵێم ئەمە پڕۆسەیەکی دادوەرییە و لە هەموو جیهان دادگاکان حوکم دەدەن. ئێمە کەسمان بە هۆی ئەوەی ئێرانییە و لە وڵاتێکی دیکەش شارۆمەندە دەستگیر نەکردووە بەڵکو ئەوانەش تاوانێکیان کردووە و دەستگیر بوون.

سەرۆک کۆماری ئێران سەبارەت بە بوونی ئێران لە ناوچەکە وتی: خەڵکی ناوچەکە لاینگری فەرهەنگی ئێرانین و تاران لە سەر داوای خەڵکی ئەم وڵاتانە ئیش دەکات. بوونی ئەمریکا لە عێراق و سووریا نایاساییە، ئێمە زۆرمان پێخۆشە ڕاپرسییەک بکرت بزانین چەند لە سەدی خەڵکی عێراق لاینگری مانەوەی ئەمریکا لەم وڵاتەن. ئەگەر ئەمریکا لەم وڵاتانە زەربی لێبدرێت پەیوەندی بە ئێمەوە نییە چون ئێمە نامانەوێت شەڕ لەگەڵ ئەمریکا بکەین.

سابەرەت بە حزبۆڵا شوتی: حزبۆڵا هەر ئەو گرووپەیە شەڕی داعشییەکان دەکات، ئایا داعش تیرۆریستە یان ئەوانەی شەڕی داعشیان کرد؟ خودی ترامپ پێشتر وتی گرووپە تیرۆریستییەکان لە لایەن ئەمریکاوە دروست بووە. ئەمریکا بەم هۆیەوە ئێمەی گەماڕۆ داوە، دۆلار گران بووە بەڵام کاریگەری لە سەر ژیانی خەڵکی ئێران نییە چون هەموو بازەرگانی دۆلار لە ئێران یەک لە سەدە.خەڵکی ئێران لە هەر دۆخێکدا بن کەل و پەلە گرنگەکانی ژیان بە دەستیان دەگات و نیگەران نین لەم بابەتە. وەزیرانی دەرەوەی ئێرانو ئەمریکا ساڵی ڕابردوو کۆبوونەوە کەواتە ئەگەر ئەمریکا پێبەند بێت بە بەڵێنەکانی دانوستان لەگەڵ واشنتۆن دەکەین و هیچ کێشەیەکی نییە.

ڕۆحانی هاوپەیوەند بە سووریا وتی: دەبێت هەوڵ بدەین تیرۆریستەکان لە خەڵکی ئاسایی لە ئەدلەب جیابکەینەوە ئێمە لەگەڵ ڕووسیا و تورکیا هەوڵ بۆ ئەم کارە دەدەین. هیوادارم هەرچی زووترە یاسای بنەڕەتی سووریاش بنووسرێتەوە و ئەم وڵاتە لە شەڕی ۷ ساڵە ڕزگاری بێت.

ئەو سەبارەت بە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش وتی: ئێمە لەم کۆبوونەوە بە دوو هۆ سپاس دەکەین، یەکەم بە کۆی دەنگ هێرشە تیرۆریستییەکەی ئەهوازیان ئیدانە کرد و دووهەم هەموو وڵاتانی ئەنجومەنەکە لە بەرجام پشتیوانیان کرد ئیلا ئەمریکا نەبێت و یەکجاری دیکە ئەمریکا لە ئاستی جیهانی تەنیا کەوتەوە.

News Code 21976

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 5 =