دەبێ بۆ گۆڕینی هەڵسوکەوتی ئێران هاوپەیمان بین

سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە دانیشتنی ئەنجومەنی ئاسایش پاگەندەی کرد: دەبێ بۆ گۆڕینی هەڵسوکەوتی ئێران پێکەوە هاوپەیمان بین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە دانیشتنی ئەنجومەنی ئاسایش ئیدعای کرد: دەبێ بۆ گۆڕینی هەڵسوکەوتی ئێران پێکەوە هاوپەیمان بین. ئێران مافی هەبوونی چەکی ناڤۆکی نییە.

وتیشی: خەڵکی جیهان باش دەزانن کە چەک و چۆڵی پڕمەترسی لە جیهاندا بوونی هەیە. زۆربەی ئێمە لە مەترسییەکانی چەکی ئەتۆمی ئاگادارین. ئەمریکا یەکەمین وڵاتە کە چەک و چۆڵی بایۆلۆژیکی ئیدانە کردووە.

ترامپ ڕاشیگەیاند: سپاس و پێزانینم هەیە بۆ ترێزا مەی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا و ئیمانۆئێل مەکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕەنسا بۆ هاورێتی لە کاردانەوە بە هەڵمەتی کیمیایی ئایپرێلی ڕابردوو لە سووریا.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا ئیدعاشی کرد: ئێران بۆی نییە چەکی کیمیایی هەبێت. ئێران لە ڕیزی گەورەترین لایەنگرانی تیرۆریزم و پەرەپێدانی لە جیهانە. ئێران توندوتیژی و ئاژاوە پەرە پێدەدات و ڕەوتی تیرۆریزم رێنوێنی دەکات. دەبێ بۆ گۆڕینی کرداری ئێران پێکەوە هاوپەیمان بین. ئەو وڵاتە نابێ دەستی بە چەکی ئەتۆمی بگات. هەر بەو هۆیە بوو کە لە بەرجام چوومە دەرێ. ئەوە ڕێککەوتنێکی یەک لایەنە بوو و مۆڵەتی بە ئێران دەدا کە بۆمبی هەبێ. ئێمە پارەی پێویست لەو پێناوەم بە ئێران دا. ئێرانییەکان لە سەرچاوەگەلی دارایی بەرجام بۆ هەناردە کردنی ئاژاوە بە هەموو جیهاندا کەڵکیان وەرگرت.

ناوبراو زیادی کرد: ئەمریکا پاش دەرچوون لە بەرجام، داسەپاندنەوەی گەمارۆگەلی ناڤۆکیی دەست پێکرد. تەواو گەمارۆ هاوپەیوەندەکان بە پرسی ناڤۆکیی ئێران تا سەرەتای مانگی نوامبێر بە تەواوەتی دادەسەپێت. پاش ئەوە ئەمریکا بۆ بەرەنگاربوونەوەی بەستێنی بەربڵاوی هەنگاوی ئاژاوەگێڕانەی ئێران گەمارۆگەلێکی زیاتر دادەسەپێنێت کە زەخت‌ترە لە تەواو گەمارۆکانی ڕابردوو.

ترامپ لە درێژەدا داوای لە تەواو ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش کرد کە لەو رێگەدا هاوکاریی ئەمریکا بکەن و بە ڕاوێژێکی ملهۆرانە ڕایگەیاند: هەر وڵاتێک کە بیەوێ گەمارۆکانی سەر ئێران دەور بداتەوە، بەرەوڕووی سزاگەلێکی زۆر توند دەبێت. داوا لە تەواو ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش دەکەم کە لەو رێگەدا هاوکاری ئێران بکەن بۆ ئەوەی ئێران دەستی بە چەکی ناڤۆکی و ئەتۆمی نەگات.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەروەها ئیدعای کرد: ئێران بە شێوەی نەهێنی خەرکی دروست کردنی چەکی ئەتۆمی و ناڤۆکی  و کەڵک لێ وەرگرتنی لە ناوچەیە! لە کاتێکدا بەرجام واژۆ کرا هێرشەکانی ئێران پەرەی سەند و بەو هۆیە ئەمریکا گەمارۆگەلێکی زیاتری بە سەر ئێراندا داسەپاند.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا کە ئێران، سووریا و ڕووسیا دەیانەویست بۆ بەرەنگاربوونەوەی ٣ هەزار و ٥٠٠ تیرۆریست، هێرش بکەنە سەر ٣ ملیۆن کەس لە ناوچەی ئەدلەبی سووریا. هەڵبەت سپاس دەکەم لە ئێران، ڕووسیا و سووریا بۆ کەم کردنەوەی هێرشەکانیان بۆ سەر ناوچەی ئەدلەبی سووریا و هیوادارم هەمووی ئێوە لەو رێگەدا خۆڕاگریی زیاترتان هەبێت؛ چونکە لەو رێگەدا تەواو جیهان چاوەدێریی ئێوە دەکات.

ترامپ زیادی کرد: ئێوە بەم زووانە هەواڵگەلێکی باش لە کۆریای باکوور دەبیستن. من سەبارەت بە دانوستانە ئەنجام دراوەکان لە گەڵ کۆریای باکوور سپاس و پێزانینی خۆم ئاراستەی مۆن جائە ئین سەرۆک کۆماری کۆریای باشوور دەکەم.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە کۆتاییدا جەختی کرد: سەبارەت بە دەستێوەردان لە هەڵبژاردنەکانی بەردەمی ئەمریکا هۆشدار دەدەمە وڵاتی چین. چین نایەوێ کە من یان دەوڵەتی من لە هەڵبژاردنە نێوان خولەکاندا سەرکەوێت؛ چونکە من یەکەمین سەرۆک کۆمارم کە لە بەرامبەر چیندا وەستاوە. ئێمە نامانەوێ ئەوان لە هەڵبژاردنەکانی ئێمەدا دەستێوەردان بکەن.

News Code 21973

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 9 =