ئەمریکا، عەرەبستان و باڵە ناوخۆییەکان دەستیان بوو لە بشێوییەکانی بەسرە

ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی "عەسائبی ئەهلی حەق" لە دەستهەبوونی ئەمریکا، عەرەبستان و باڵە ناوخۆییەکانی عێراقی لە ڕووداوەکانی بەسرە هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "روسیا الیوم"، قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی "عەسائبی ئەهلی حەق" جەختی کرد: ئەمریکا، عەرەبستان و باڵە ناوخۆییەکانی عێراقی لە ڕووداوەکانی بەسرەدا دەستیان هەبووە.

وتیشی: هۆکارگەلی سیاسی لە پشت پەردەی ڕووداوەکانی بەسرەیە و بەرپرسایەتیی ئەو ڕووداوانە لە پێشدا لە ئەستۆی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراقە. یەکێک لە پەیجە چالاکەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە تەشەنەدان بە دۆخی بەسرە دەستی بووە و فەرمانەکانی کۆنسولخانەی ئەمریکا لە بەسرەیان ڕاستەوخۆ پێ گەیشتووە.

خەزعەلی جەختی کرد: ناڕەزایەتییەکان لە بەسرە سەرەتا لە سەر داوایەکی ڕەوا و شەرعی دەستی پێکرد، بەڵام ڕەوتی ئەو خۆپیشاندانە بەرەو سووتاندنی نووسینگە و بنکەی گرووپگەلی سیاسیی دیار و ناسراوەی وەک حەشدی شەعبی چووە پێشێ کە ئامانج لەو وەدی هێنانی بەرژەوەندیگەلێکی سیاسی بوو کە ئەمریکا، عەرەبستان و باڵە ناوخۆییەکانی عێراق دەستیان تێدا بووە.

خەڵکی بەسرە چەندین حەوتە لەوە پێش لە ناڕەزایەتی بە دۆخی خراپی خزمەت گەیاندن بەو ناوچەیە، دەستیان دایە خۆپیشاندان کە لە ئەنجامدا سووتاندنی داراییە گشتی و بنکە سیاسییەکان و کوژرانی هاووڵاتیانی عێراقیی بە دواوە بوو.

News Code 21969

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 3 =