دەرمانی شێرپەنجەی رێخۆڵەی گەورە بە زەنجەفێڵ

خوێندکاری یەکینەی زانستەکان و لێکۆڵینەوەکانی زانکۆی ئازادی ئیسلامی کاریگەری زەنجەفێلی لە سەر ئەو ژێنانە کە لە گەڵ شێرپەنجەی ڕێخۆڵەی گەورەی لێک داوەتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پدرام جەم لێکۆڵەری یەکینەی زانست و لێکۆڵینەوەکان وتی: بە پێی ئەو ئامارانە کە نیشان دەدات کە بڵاو بوونەوەی شێرپەنجەی ڕێخۆڵەی گەورە(کۆلۆن) لە ئێران ڕوو لە زیاد بوونە و پێویست بوونی دەرمانی ئەو نەخۆشییە لە ئەو لێکۆڵینەوە لە نێوان بایۆتێکنۆلۆژی کشتوکاڵ و پزیشکی پێوەندیمان دروست کرد.

ناوبراو زیادی کرد: لە ئەو لێکۆڵینەوە کاریگەری متابۆلیتەکانی زەنجەفێڵ لە سەر ژێنی PTEN و ژێنی BCL۲ کە لە شێرپەنجەی ڕێخۆڵەی گەورە کاریگەریان هەیە، لێک دراوەتەوە.

پدرام جەم سەبارەت بە قۆناغەکان و ئاکامی ئەو لێکۆڵینەوە وتی: پاش گرتنەوەی دۆشاوی زەنجەفێڵ، کاریگەری ئەوەمان بە شێوەی ڕاستەوخۆ لە سەر خانە کێڵدراوەکانی شێرپەنجەی ڕێخۆڵەی گەورە لێک دایەوە و ئەو ئاکامەمان دەست خست کە ئەو دۆشاوە کاریگەری ڕاگرتنیی ژێنی BCL۲ و ژێنی PTEN  لە ڕێگای بەرگری لە مەرگی پلان بۆ داڕێژراوی خانەی شێرپەنجەییەکان چالاکییان هەیە و کاریگەری لە سەر ژێنی PTEN کە کاریگەری هەیە لە پلان داڕشتنی مەرگی خانە شێرپەنجەییەکان لە خانە شێرپەنجەییەکانی رێخۆڵەی گەورە.

ئەم لێکۆڵینەوە لە زانکۆی زانستە کشتوکاڵییەکان و پیشەی خۆراکی یەکینەی زانستەکان و لێکۆڵینەوەکان و لە چوارچێوەی کۆتایی نامە بە ڕێنوێنی دکتۆر ئاسا ئیبراهیمی و دکتۆر مەهدی ڕەهایی ئەنجام دراوە.

News Code 21968

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 0 =