گەمارۆکان تا ساڵێکی دیکە ئێران ناچار دەکەن دانوستان بکات

وەزیری ڕاوێژکاری دەوڵەتی ئیمارات پاگەندی کرد کە سیاسەتی گەمارۆ و گوشاری ترامپ لە دژی ئێران تا ساڵێکی دیکە تاران ناچار بە دانوستان دەکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ڕۆیتێرز، ئەنوەر قەرقاش وەزیری ڕاوێژکاری دەوڵەتی ئیمارات لە کاروباری دەرەوە ئیدعای کرد کە دەسەڵاتگەلی ئەورووپی لە ئاکامدا توانای بەرەنگاربوونەوەی هەڵوێستی ئەمریکا لە دژی ئێرانیان نابێت.

ناوبراو جەختی کرد کە وڵاتانی ئەورووپی بە هەوڵدان بۆ پاراستنی ڕەوتی پەیوەندییە بازرگانییەکانیان لە گەڵ ئێران هیوایەکی چکۆلە بە ئێران دەبەخشن بەڵام لە ئاکامدا هەمبەر بە "هەڵوێستی یەکلاکەرەوە"ی ئەمریکا لە دژی ئێران (بە وتەی ئەو) شکست دەهێنن.

ئەو وەزیرە ئیماراتییە کە لێدوانگەلێکی دژە ئێرانیی زۆری هەیە، بە ڕۆیتێرزی ڕاگەیاند کە ئەو نیگەرانی هەڵوێست و دژایەتییە ئاشکراکانی وڵاتگەلی ئەورووپیی واژۆکەری ڕێککەوتنی ناڤۆکی لە گەڵ ئێرانە و ئیدعایشی کرد کە تەواو ئەو وڵاتانە هەمبەر بە زەروورەتی کۆنتڕۆڵی پلانی ناڤۆکیی ئێران و پێشگری لە پەرەسەندنی پلانی مووشەکیی ئێران و پەل داکوتانی ناوچەیی ئەو وڵاتە هاوڕان.

قەرقاش باسی لەوەش کرد کە واباشە خێرا کۆتایی بهێنرێت بەو ناکۆکیانە و ئێرانییەکان هەوڵ دەدەن بە پشت بەستن بەو ناکۆکیانە، کەلێنی نێوان ئەمریکا و سیاسەتگەلی بە دەسەڵاتی ئەورووپی قووڵتر بکەنەوە.

ئەو وەزیرە ئیماراتییە راشیگەیاند: بوونی ئەو جۆرە ناکۆکیانە جێی ئەسەفە و ئەو هەڵوێستانە لە بەرژەوەندیی هیچ لایەک نین، چونکە دەرگای هیوا و ژیانەوە بۆ درێژەدان بە ڕووی ئێراندا دەکەنەوە و سیاسەتەکانی ترامپ لە گەمارۆ و گوشارنانەوە لە سەر ئێران بە تایبەت گەمارۆکانی ٥ی نوامبێر ئەنجامی ئیجابی دەبێت و ئێران لە ماوەی ساڵێکدا ناچار لە قبووڵ کردن دانوستان دەکەن.

News Code 21967

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 3 =