بەرهەم ساڵح شانسی زیاتری هەیە بۆ سەرۆک کۆماری عێراق

ئەندامێکی هاوپەیمانی سائێرۆن جەختی کرد کە بە ئاوردانەوە لە پێشینەی بەرهەم ساڵح و دۆخی ئێستاکەی عێراق، شانسی ئەو بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری لە ڕکابەرەکانی دیکەی زیاترە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە "الغد پرس"، ئەیمەن شەمری نوێنەری پەرلەمانی عێراق لە هاوپەیمانی سائێرۆن جەختی کرد کە بەرهەم ساڵح بژێرەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری بە نیسبەتی ڕکابەرەکانی دیکەی شانسی زیاتری هەیە.

ناوبراو هەروەها سەبارەت بە دیداری بەرهەم ساڵح لە گەڵ موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر وتیشی کە ئەو دیدارە پیشبینی کراوە بوو و کوردەکان هەر لە سەرەتاوە پاڵپشتیان لە بەرهەم ساڵح دەکرد، بەڵام ناکۆکییەک کە دواتر لە نێوان دوو حزبی سەرەکیی هەرێمی کوردستان هاتە ئاراوە بە هۆی جیاوازی لە ستراتژیی ئەو دوو حزبەیە.

شەمری بە ئاماژەی بەوەی کە سەرۆک کۆماری عێراق دەبێ کەسێک بێت کە لە پێناو یەکگرتوویی سەرزەوینی و یەکگرتوویی خەڵکی عێراق تێبکۆشێت، جەختی کرد: بە ئاوردانەوە لە کرداری سیاسیی بەرهەم ساڵح و پێشینەی ئەو کە بە نیسبەتی بەربژێرەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵوێستێکی نەرمتری بووە و بە پشتبەستن بە فەزای نیشتمانیی ئێستا، بەختی بەرهەم ساڵح بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆماری لە دیتران زیاترە.  

شایانی باسە ئەمڕۆ وەفدێک لە هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی بەرهەم ساڵح گەیشتە نەجەف و لە گەڵ موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر و هاوپەیمانی سائێرۆن سەبارەت بە دۆخیەگەلی هاوپەیوەند بە سەرۆک وەزیران و سەرۆک کۆماری گفتوگۆی کرد.

ئەوە لە کاتێکدایە کە پێشتر پارتی جەختی لە شانسی زیاتری نوێنەری حزبەکەی خۆی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری کردبوو.

News Code 21966

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 0 =