کوردێکی دیکەش بۆ پۆستی سەرۆک کۆماریی عێراق کاندید بوو

کوردێکی دیکە بە سەربەخۆ خۆی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق بەربژار کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە سومرییە نیوز، کەماڵ قەیتونی خۆی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق بەبژار کرد و لەمبارەوە وتی: ناکۆکی و کێشەی نێوان حزبە کوردییەکان لە سەر پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق بووە هۆی ئەوە من خۆم بۆ ئەم پۆستە بەربژار بکەم.

ئەو زیادی کرد: پارلمانتارەکانی عێراق خۆیان بەڵێن دەدەن کێ بکەنە سەرۆک کۆمار و منیش بۆ خۆم بەربژار نەکەم.

قەیتونی وتی: عێراق دەبێت لەم سیستمی پشک پشکینە کە لە ۲۰۰۳وە باو بووە ڕزگاری بێت و کەسێکی سەربەخۆ ببێتە سەرۆک کۆماری وڵاتەکەمان.

News Code 21965

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 5 =