هێزی پۆلیسی عێراقی لە کەرکووک جێگیر دەکرێت

بە مەبەستی ڕێگری کردن له‌ هێرشی داعش له‌ ده‌وروبه‌ری ژێرخانەکانی كاره‌بای که‌رکووک ۵۰۰ پۆلیس جێگیر ده‌کرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، سه‌عید خه‌ڵه‌ف فه‌رمانده‌ی یەکینەی شه‌شه‌می هێزی پۆلیسی عیراقی فیدراڵ له‌ شارۆچكه‌ی حه‌ویجه‌ له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كرد: به‌ مه‌به‌ستی پاراستنی ژێرخانەکانی كاره‌با له ‌ناوچه‌كانی باشووری که‌رکووک له‌ هێرش و په‌لاماره‌كانی ڕێكخراوی داعش ۵۰۰ پۆلیس ئه‌ركیان پێدراوه. 

ئەو زیادی کرد كه‌ چه‌كدارانی داعش بۆشایییه‌ ئه‌منییه‌كان ده‌قۆزنه‌وه‌ بۆ ئه‌نجامدانی چالاكی تیرۆریستی و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانیش له‌مه‌ودوا ئه‌ركی سه‌رشانیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.

سه‌عید خه‌ڵه‌ف وتی: له‌ پێناو پاراستنی سه‌قامگیریی ناوچه‌كه‌دا پێویستیان به‌ پشتگیریی هاووڵاتیانیش هه‌یه‌.

شایانی باسە ماوەی یەک ساڵە حەویجە لە دەستی داعشییەکان ئازاد کراوە، بەڵام پاشماوەکانی داعش ناوە ناوە هێرش دەکەنە سەر دەوروبەری شارەکە و کاری تێکدەرانە دەکەن.

News Code 21964

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 13 =