۲۶۰۰كه‌س به‌ تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیی به‌ داعشه‌وه‌ ده‌ستگیر کراون

دیندار زرێباری ڕایگەیاند کە زیاتر له‌ دوو هه‌زار كه‌س به‌ تۆمه‌تی په‌یوه‌ندییان به‌ داعشه‌وه‌ ده‌ستگیر كراون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە خەندان، بەرپرسی پەیوەندییە نێو نەتەوەییەکان له‌ حكومه‌تی هه‌رێم رایگەیاند: دوو هه‌زار و ٦٥٢ كه‌س به‌ تۆمه‌تی په‌یوه‌ندییان به‌ داعشه‌وه‌ ده‌ستگیر راون. 

دیندار زرێباری، له‌كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا زیادی کرد: نێوان ساڵانی ٢٠١٤-٢٠١٦ له‌ هه‌رێمی كوردستاندا، دوو هه‌زار و ٦٥٢ كه‌س به‌ تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیی به‌ داعشه‌وه‌ ده‌ستگیر كراون.

ئەو زیادی کرد: له‌و رێژه‌یه‌ هه‌زارو ١٠٠ كه‌سیان تۆمه‌ته‌كانیان له‌سه‌ر ساغبوه‌ته‌وه‌ كه‌ په‌یوه‌ندیان به‌ چه‌كدارانى داعشه‌وه‌ هه‌بووه‌ و سزاكانیشیان له‌ نێوان سێ ساڵ بۆ هه‌تاهه‌تایى بووه‌.

رێكخه‌ری راسپارده‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌ حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌وه‌شى وت کە له‌و ژماره‌یه‌ ٨٧٠ كه‌سیان بێتاوان ده‌رچوون، و ٦٨٢ كه‌سیشیان له‌ قۆناغى لێكۆڵینه‌وه‌ دان.

News Code 21962

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 9 =