پارتی سوورە لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆماریی عێراق

نوێنەرێکی سەر بە پارتی دیموکڕاتی کوردستان ڕایگەیاند کە پارتی سوورە لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە سومرییە، بەشار ئەکیکی یەکێک لە نوێنەرەکانی سەر بە پارتی دیموکڕاتی کوردستانی عێراق ڕایگەیاند کە پارتی سوورە لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق.

ئەو زیادی کرد: پارتی پێشتر بە یەکێتی ڕاگەیاندووە کە دەیەوێت پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق پڕ بکاتەوە و ئەمەش بەر لەوە بوو کە بەرهەم ساڵح بەربژار بکرێت. پارتی چاوەڕوان بوو کە لەگەڵ یەکێتی پێکەوە کەسێک بۆ ئەم پۆستە دیاری بکەن بەڵام لە ناکاو یەکێتی بەرهەم ساڵحی بەربژار کرد بێ ئەوەی ڕاوێژ بە پارتی بکات.

ئەلکیکی جەختی کرد: کاتێک فواد حسەینمان بەربژار کرد ئەمە نیشانەی جدی بوونی ئێمەیە. ئەم پۆستە پشکی کوردە لە عێراق بەڵام پشکی حزبێکی تایبەتی کوردی نییە و بەربژار کردنی دو کەسیش ئەم ڕاستییە دەسەڵمێنێت.

News Code 21952

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 3 =