۲ی ئۆکتۆبەر دوایین مۆڵەتی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراقە

سەرۆکی پارلمانی عێراق ڕایگەیاند کە ۲ی ئۆکتۆبەر دواین مۆڵەتی گرووپە سیاسییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراقە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە فورات، محەمەد حەلبوسی سەبارەت بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق لێدوانی دا.

ئەو ڕایگەیاند کە ۲ی ئۆکتۆبەر دواین مۆڵەتی گرووپە سیاسییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراقە.

ئەمە لە حاڵێک دایە کە حزبە سیاسییەکانی هەرێم بە هۆی ناکۆکییەوە هێشتا نەیان توانیوە یەک بەربژار بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق ڕەوانەی ئەم وڵاتە بکەن.

تاکوو پارتی فواد حسەین و یەکێتی نیشتمانیش بەرهەم ساڵحی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کادید کردووە و ئامادە نین پاشەکشەش بکەن.

News Code 21939

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 5 =