ئەورووپا ئامادەی بەربەرەکانێ لە گەڵ گەمارۆکانی ئەمریکا دژی ئێرانە

سەرۆکی کۆمیسیۆنی سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمانی نەمسا لە ئامادەیی ئەورووپا بۆ بەربەرەکانی لە گەڵ گەمارۆ یەک لایەنەکانی ئەمریکا دژی ئێران هەواڵی دا و وتی: ئەورووپا لە هەوڵ دایە پێدانی بازرگانی وزەی ئێران تووشی کێشە نەبێت.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی- شەقایق لامع زادە: زۆربەی پێوەندییە نێودەوڵەتییەکان بە هاتنە سەر کاری دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە گەڵ کێشەی جیدی بەرەو ڕوو بوونەوە. چوونە تاک لایەنەی ئەمریکا لە ریککەوتنی ناڤۆکی ئێران کە پاش نزیک بە دە ساڵ پێک هاتبوو، بەرز کردنەوەی باجی گومڕوکی بۆ هاردەی کاڵا لە ئەورووپا و سیاسەتی دژە کۆچبەری لە ئەو پرسانەیە کە ترامپ هۆکارەکەی بوو.

چوونە دەرەوەی ئەمریکا لە ڕیزی واژۆکەرەکانی ڕێککەوتننامەی ئێران ناسراو بە بەرجام بە کاردانەوەی زۆر لە بواری نێودەوڵەتی ڕوبەڕوو بووەوە. بەرپرسانی ئەورووپی بە تایبەتی بەرپرسانی یەکێتی ئەورووپا وێڕای ڕاگەیاندنی پاڵپشتی دووبارە لە ریککەوتنی ناڤۆکی ئێران نە تەنیا جەختیان کرد کە خوازیاری پاراستنی بەرجامن بەڵکوو جار جار لە هەوڵ بۆ گەڕاندنەوەی ئەمریکا بۆ ئەو ڕیککەوتنە قسەیان کردووە.

سیاسەتە نوێیەکانی ترامپ سەبارەت بە بردنە سەرەوەی باجی گومڕۆکی لە بواری هاوردەی کاڵا لە ئەورووپا بووەتە هۆی سەرهەڵدانی کێشەی بازرگانی نێوان ئەورووپا و ئەمریکا. ژمارەیەکی زۆر لە بازرگانان و سەرۆکی کۆسرسیۆمە ئابوورییەکانی ئەورووپا بە ڕەخنە لە هەڵوێستی بازرگانی ترامپ هۆشدارییان دا کە جگە لە ئەورووپا، واشنتۆنیش لە سێبەری بەرز بوونەوەی باجە گومڕکییەکان تووشی خەساری ئابووری دەبێت. ناڕەزایەتی ئەورووپییەکان و تەنانەت باسی ئەوان لە سەر ڕووبەڕوو بوونەوە لە گەڵ سیاسەتی دانوستانی ترامپیش ناوبراوی بۆ گۆڕانی سیاسەتەکانی هان نەدا.

بۆ لێکدانەوەی زیاتری ئەو پرسە هەواڵنێری مێهر گفتوگۆیەکی لە گەڵ ئاندریاس شیدر سەرۆکی کۆمیسیۆنی سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمانی نەمسا ئەنجام داوە کە لە درێژەدا هاتووە. شیدر لە ساڵی ٢٠٠٢ ی زایینییەوە چالاکییە پەرلەمانییەکانی خۆیی بە ئەندامێتی لە کۆمیسیۆنی ناوچەیی پەرلەمانی ئەورووپا دەست پێکرد. ناوبراو لە ماوەی ساڵەکانی ٢٠٠٦ بۆ ٢٠٠٨ ی زایینی نوێنەری ئەنجومەنی نیشتمانی نەمسا و لە ساڵانی ٢٠٠٧ بۆ ٢٠٠٨ ی زایینیش ئەندامی لیژنەی نەمسایی کۆمەڵەی ئەنجومەنی ئەورووپا، لە ساڵی ٢٠٠٨ ی زایینیی پۆستی بەرپرسایەتی نووسینگەی سەرۆکی نەمسای لە ئەستۆ بووە. ناوبراو هەروەها لە ساڵی ٢٠١٧ ی زایینیشەوە بەرپرسایەتی کۆمیسیۆنی سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمانی نەمسای لە ئەستۆ گرتووە.

شیاوی باسە کە نەمسا لە سەرەتای مانگی جوولای ئەمساڵی زایینییەوە سەرۆاکیەتی دەورەیی یەکێتی ئەورووپای لە ئەستۆ گرتووە. نەمسا بە دروشمی ئەورووپایەک کە دەپارێزێت بۆ سێهەم جار سەرۆکایەتی شەش مانگەی خۆیی بە سەر یەکێتی ئەورووپا دەست پێکرد. نەمسا لە باری مێژوویی و شوێنگەی جوگرافیاییەوە بەردەوام بە دوای نزیکایەتی لە گەڵ وڵاتە جیاوازەکانی جیهانەوە بووە.

ئاڵۆزییە ئابوورییەکانی نێوان ئەورووپا و ئەمریکا چۆن دەنرخێنن؟

ئێستا ئامانجی سەرەکی ئەورووپا ئەوەیە کە کێشە بازرگانییەکان لە گەڵ ئەمریکا بە شێوەی مەنتقی چارەسەر بکرێت. لە هەمان کاتیشدا ئەبێ بوترێت کە بەدی هاتنی ئاوەها کارێک پێویستی بە هەوڵ و کار و چالاکی زۆر هەیە.

لە کۆبوونەوەی دوایی ئەندامانی یەکێتی ئەورووپا بڕیار را تا پلانگەلێک بۆ چارەسەری کێشە بازرگانییەکانی نێوان ئەورووپا و ئەمریکا دابڕێژرێت کە ئەوە دەتوانێت بەستێن بۆ پێشکەوتن دروست بکات.

هەڵسەنگاندنی ئێوە سەبارەت بە چوونە دەرەوەی تاک لایەنەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئێران و سەپاندنی دووبارەی گەمارۆکان دژی ئەو وڵاتە بە پێی یاسای ئەورووپا لە سەر ڕێکارێک بۆ بەربەرکانێ لە گەڵ گەمارۆکانی ئەمریکا چییە؟

چوونە دەرەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئێران بە هیچ لەونێک لە بەرژەوەندی ئاسایش و هاوکارییە نێودەوڵەتییەکان نییە، بڕایری دۆناڵد ترامپ سەبارەت بە سەپاندنی دووبارەی  گەمارۆکانی واشنتۆن دژی ئێران کاریگەری و ڕەنگدانەوەی نەرێنیی لە سەر کۆمەڵی سیاسەتە جیهانییەکان دەبێت.

با پێی دۆخی ئێستا و هەڵوێستەکانی ئەمریکا بەرانبەر ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئێران بە ڕای ئێوە ئەورووپا ئەبێ چ هەڵوێستێک بگرێتە بەر؟

ئەورووپا ئەبێ درێژە بداتە هەوڵەکانی خۆی بۆ پاراستنی ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئێران و تەنانەت جرێکی تر ئەمریکا هان بدات بۆ گەڕانەوە بۆ سەر ئەو ڕیککەوتنە. لە هەمان پێوەندیدا فدریکا موگرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپاش جەختی کرد کە یەکێتی ئەرورووپا بۆ وەستانەوە لە بەرانبەر گەمارۆکانی ئەمریکا دژی ئێران ئامادەیە. ئەم خاڵە ئەبێ لە بەرچاو بگیردرێت ئەگینا دەبێتە هۆی توند بوونەوەی ئاڵۆزییەکان و خراپتر بوونی دۆخەکە.

پێوندییە دوو لایەنەکانی یەکێتی ئەورووپا و ئێران لە ڕای ئێوەوە چۆنە؟ ئەورووپا بە پێی گەمارۆکانی ئێستا و داهاتووی ئەمریکا سەبارت بە هاوکارییە داراییەکان لە گەڵ ئێران چ ڕێگایەک دەگرێتە بەر؟

هاوکات لە گەڵ هەوڵەکانی ئەورووپا ئەبێ لە لایەن لایەنی ئێرانییەوە هەوڵی کاریگەر بۆ بەربەرەکانێ لە گەڵ سپی کردینەوە پارە هەڵبگیردرێت.

لە ئەو ئەگەرەدا پاڵپشتییە داراییەکانی یەکێتی ئەورووپا روو لە ئاسایی بوونەوە دەکات و ئێران بۆ هەمیشە لە ڕیزی گرووپی تایبەتی هەوڵی دارایی بۆسپی کردنەوەی پارە ناسراو بە FATF دەبرێت دەرەوە.

News Code 21934

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 3 =