هەوڵی ئەمریکا بۆ گواستنەوەی داعش لە ئەدلەبەوە بەرەو عێراق

وتەبێژی حەشدی شەعبی لە بەشی ڕۆژئاوای عێراق ڕایگەیاند کە ئەمریکا هەوڵ دەدات داعشییەکان لە ئەدلەبی سووریاوە بەرەو ناو خاکی عێراق بگوازێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە مەعلومە، عەلی حسەینی، وتەبێژی حەشدی شەعبی لە بەشی ڕۆژئاوای عێراق ڕایگەیاند کە ئەمریکا هەوڵ دەدات داعشییەکان لە ئەدلەبی سووریاوە بەرەو ناو خاکی عێراق بگوازێتەوە.

ئەو وتی: سنوورەکانی عێراق ئەمنیەتی باشیان هەیە بەڵام دەبێت سنوورەکانی عێراق لەگەڵ سووریا بە توند و تۆڵی چاودێڕی بکەین تاکوو شتی وا ڕوو نەدات. وا باشترە لەم سنوورانە دیواری تۆڕی دابنرێت تاکوو باشتر ڕێگە لە هات و چووی داعشییەکان بگرێت.

حسەینی زیادی کرد: فڕۆکە عێراقییەکان دەبێت بێ هیچ ئاستەنگێک بتوانن بە هەموو ئاسمانی عێراقدا گەشت لێ بدەن و چاودێڕی سنوورەکان بکەن. تەنانەت دەبێت بتوانن لە نزیک بنکەکانی ئەمریکاش گەشت لێبدەن بەڵام بە هۆی لاوازی دەوڵەتی عێراق ئەمە نەکراوە.

News Code 21933

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 1 =