۳ بژاردەی دیاری پارتی و یەکێتی بۆ سەرۆک کۆمار

یەکێک لە بەرپرسانی پارتی ڕایگەیاند کە کورد ۳ بژاردەی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە نەهرەین، عەبدولسەلام برواری بەرپرسێکی پارتی ڕایگەیاند کە یەکێتی و پارتی ۳ بژاردەی سەرەکیان بۆ دیاری کردنی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق هەیە.

ئەو زیادی کرد: یەکەم هەڵبژاردنی بەربژارێک لە هۆڵی پارلمان کە هەموو کورد دەنگی لە سەر بدات، دووهەم ڕێککەوتنی پارتی و یەکێتی و سێهەم هەڵبژاردنی کەسێک لە دەرەوەی ئەم دوو حزبە.

هەروەها ئەحمەد حاجی ڕەشی ڕایگەیاند کە کوردەکان هێشتا لە سەر هەڵبژاردنی یەک کەس بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق یەکلانەبوونەتەوە.

ئەمە لە حاڵێک دایە کە بڕێک سەرچاوەی سەر بە یەکێتی نیشتمانی ڕایانگەیاندووە کە فواد حوسەین، بەربژاری پارتی، ژنەکەی یەهوودییەکی خەڵکی لەهستانە و ناکرێت وەها کەسێک ببێتە خانمی یەکەمی عێراق و ئایا خەڵکی عێراق شتی وا قبوڵ دەکەن.

News Code 21931

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 12 =