ئەندامانی تیرۆریستی لە بریتانیا دەر بکرێن

باڵوێزی ئێران لە بریتانیا لە بەرپرسانی ئەم وڵاتە داوای کرد تاکوو ئەندامانی گرووپی تیرۆریستی ڕووداوەکەی ئەهواز لەم وڵاتە دەر بکرێن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، حەمید بەعیدی نژاد، باڵوێزی ئێران لە بریتانیا لە تویترەکەی خۆی لە بەرپرسانی ئەم وڵاتە داوای کرد تاکوو ئەندامانی گرووپی تیرۆریستی ڕووداوەکەی ئەهواز لەم وڵاتە بدۆزرێنەوە و  دەربکرێن.

بەعیدی نژاد نووسی: باڵوێزخانەی ئێران لە لەندەن هاوکات لەگەڵ پرسە و سەرەخۆشی، بە فەرمی تانەی لە دژی کاناڵی نایاسایی ئێران ئینترناشناڵ تۆمار کردووە کە گفتوگۆی وتەبێژی گرووپێکی تیرۆریستی بڵاو کردووەتەوە، هەروەها داوامان کردووە کە ئەندامانی ئەم گرووپە تیرۆریستییە لە بریتانیا بدۆزرێنەوە و لە بریتانیا دەر بکرێن.

News Code 21929

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =