ئەنجومەنی ئاسایش هێرشە تیرۆریستییەکەی ئەهوازی ئیدانە کرد

ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان هێرشە تیرۆریستییەکەی ئەهوازی بە توندی ئیدانە کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە بیزنس ستاندارد، ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان هێرشە تیرۆریستییەکەی ئەهوازی بە توندی ئیدانە کرد.

ئەنجومەنی ئاسایش لە میانەی ڕاگەیەندراوێک ئاماژەی دا: ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش غەم و پەژارەی خۆیان ئاڕاستەی بنەماڵەی قوربانیانی هێرشەکە و دەوڵەتی ئێران دەکەن و هیوادارن هەرچی زووترە بریندارەکان چاک ببنەوە.

لە درێژەدا جەخت کراوە لە وڵام دانەوەی بکەرەکان و ئەو ڕێکخراوانەی پلانیان داڕشتووە و پشتیوانی مالیان لەم کارە تیرۆریستییە کردووە کە دەبێت سزا بدرێن و لە هەموو وڵاتان داواکراوە لەمبارەوە هاوکاری ئێران بکەن.

ئەنجومەنی ئاسایش جەختی کردووە کە تیرۆریزم لە هەموو شکڵ و ڕەنگێگدا ئیدانە دەکرێت و دەبێت وڵاتانی جیهان یەکگرتوو دژی بوەستنەوە تاکوو ئاشتی جیهانی نەکەوێتە مەترسییەوە.

شایانی باسە کە لە هێرشی تیرۆریستی ڕۆژی شەمە لە ئەهواز ۲۹ کەس شەهید بوون و ٦۰ کەسی دیکەش بریندار بوون.

News Code 21924

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 7 =