بەڵگەی پەیوەندی تیرۆریستەکان لەگەڵ بڕێک وڵاتی ناوچەکە هەیە

وتەبێژی کمۆسیۆنی ئەمنیەتی نیشتمانی مەجلیسی ئیسلامی ڕایگەیاند کە بەڵگەی پەیوەندی تیرۆریستەکانی ئەهواز لەگەڵ بڕێک وڵاتی ناوچەکە بە دەست هاتووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ماڵپەڕی خانەی میلت، عەلی نەجەفی خوشرودی وتی: بەڵگەی پەیوەندی تیرۆریستەکانی ئەهواز لەگەڵ بڕێک وڵاتی ناوچەکە بە دەست هاتووە.

وتەبێژی کمۆسیۆنی ئەمنیەتی نیشتمانی مەجلیسی ئیسلامی زیادی کرد: زۆر پێویستە کە ئەمنیەتی سنوورەکانی پارێزگای خوزستان بەرز بێتەوە و هۆشیارییەکان زیاد بکرێت. ئێمە لە میانەی سەردان بۆ ئەم پارێزگایە جەخت لەم بابەتە دەکەینەوە.

ئەو جەختی کرد: ئێمە لە کمیسیۆنی ئەمنیەتی نیشتمانی ئێران بە دوادا چوونی ورد بۆ سکاڵای ئێران لە دادگای نێۆنەتەوەیی دەکەین کە دژی ئەمریکا بەرز کراوەتەوە. بەرپرسان سەبارەت بە سەپاندنەوەی گەماڕۆوه‌ نایاساییەکان سکاڵایان لە دژی ئەمریکا داوە و بە زوویی ئەم دادگایە لەمبارەوە حوکم دەدات.

News Code 21919

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 5 =