سزای قورسی بکەرە ترسنۆکەکانی ڕووداوی تاڵی ئەهواز دەدەین

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە سزای قورسی هۆکاران و بکەرە ترسنۆکەکانی ڕووداوی تاڵی ئەهواز دەدەین، جەختیان کرد: ئەمە کاری ئەوانەیە کە هەر کات تووشی کێشە دەبن، ئەمریکا ڕزگاریان دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەمە ۲ی ڕەزبەر، ژمارەیەک لە وەرزشوانانی پاڵەوانی ئێرانی کە لە یارییەکانی جاکارتا میدالیان وەرگرتووە لەگەڵ ڕێبەری باڵای ئێران دیداریان کرد.

 ئایەتوڵڵا خامنەیی لەم دیدارەدا بە ئاماژە بە ڕووداوی تیرۆریستی دوو ڕۆژ لەمەوپێشی ئەهواز، وتیان: ئەم رووداوە تاڵە جارێکی دیکە نیشانی دا کە گەلی ئێران لە ڕێگای پڕشانازی پێشکەوتندا دوژمنی زۆری هەیە.

جەختیشیان کرد: هێرش بۆ سەر  کەسانی بێ دەرەتان تەرسنۆکانەیە و بە ڕاستی قارەمان ئەو گەنجەیە کە لە گۆرەپانەکانی زانست و وەرزش و بەرگریدا شانازی وەدەستدینن.

ڕێبەری ڕایانگەیاند: بە گوێرەی ڕاپۆرتەکان ، ئەمە کاری ئەو ترسنۆکانەیە کە هەر کات لە سووریا و عێراقدا تووشی کێشە دەبن، ئەمریکاییەکان ڕزگاریان دەکەن و دەستیان لە گیرفانی سعوودی و ئیمارات دایە.

 جەختیشیان کرد: بی گومان تەمێیەکی قورسی هۆکارانی ئەم ڕووداوە دەکەین.

News Code 21916

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 7 =