سوپای سووریا لە ماوەی ٢ هەفتەدا بە ئێس ٣٠٠ تەیار دەبێت

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا لە بڕیاری ئەو وڵاتە بۆ ناردنی سیستەمی مووشەکی ئێس ٣٠٠ بۆ سووریا هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی  هەواڵی مێهر لە ڕاشاتودەی، وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند کە لە ماوەی دوو هەفتەدا سیستەمی ئێس ٣٠٠ لە سووریا جێگیر دەکەین.

ئەو کارەی ڕووسیا دوابەدوای توند بوونەوەی ئاڵۆزی لە نێوان مسکۆ و تێلاڤیڤ بە بۆنەی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکە ڕووسیەکە لە سووریا کە ڕووسیا ڕژێمی زایۆنی وەکوو بکەری ئەو کارە دەزانێت، ئەنجام دەدرێت.

گۆناری ڕووسی کامرسانت یەکشەممە شەو لە ڕاپۆرتێکی تایبەتدا بە گێڕانەوە لە بەرپرسێکی باڵای سەربازی ڕایگەیاندبوو کە ئەگەری هەیە مسکۆ دیمەشق بە سیستەمی بەرگری ئێس ٣٠٠ تەیار بکات.

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا دوێنێ یەکشەممە بە بڵاو کردنەوەی بەیانییەیەک سەبارەت بە کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکەی ئەو وڵاتە لە سووریا ڕایەگیاند: ئیسرائیل ڕێککەوتنەکەی خۆی لە ڕووسیا سەبارەت بە دوور کردن لە بەرەو ڕوو بوونەوە لە ئاسمانی سووریای پیشێل کردووە و لە ئەو ڕووداوە تاوانبارە.

News Code 21915

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 16 =