کورد یەک بەربژار بۆ پۆستی سەرۆک کۆماریی بنێرێتە بەغدا

ئه‌ندامانی باڵای هاوپه‌یمانی چاکسازی عێراق له‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی هاوبه‌ش جه‌ختیان له‌ خۆپاراستن له‌ هه‌رجۆره‌ تایفه‌گه‌راییه‌ک کردەوە.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ نووسینگه‌ی حیکمه‌تی نیشتمانی، سه‌ید عه‌مار حه‌کیم، سه‌رۆکی حیکمه‌تی نیشتمانی عێراق له‌ سێهه‌مین کۆبوونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی چاکسازی به‌شداری کرد.

له‌م کۆبوونه‌وه‌ داوا کرا که‌ ئه‌م هاوپه‌یمانییه‌ بکرێته‌ ڕێکخراوێکی به‌هێز و ناوه‌ندێکی سیاسی گه‌وره‌ که‌ بتوانێت کاریگه‌ری زیاتری هه‌بێت.

ئه‌م هاوپه‌یمانییه‌ داوای هاوکاری هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسییه‌کانی عێراقی کردووه‌ و جه‌ختی کرد له‌ هاوکاری کردنی ده‌وڵه‌تێکی خزمه‌تگوزار که‌ دژی هه‌رجۆره‌ گه‌نده‌ڵکارییه‌ک ده‌بێته‌وه‌.

ئه‌ندامانی باڵای هاوپه‌یمانی چاکسازی عێراق له‌م کۆبوونه‌وه‌م هاوبه‌شه‌ جه‌ختیان کرد له‌ خۆپاراستن له‌ هه‌رجۆره‌ تایفه‌گه‌راییه‌ک و سیستمێکی پشک پشکینه‌.

هه‌روه‌ها ئه‌م هاوپه‌یمانییه‌ داوای له‌ گرووپه‌ سیاسییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان کرد تاکوو به‌ له‌به‌رچاو گرتنی پڕه‌نسیبه‌ نیشتمانییه‌کانی عێراق یه‌ک به‌ربژار بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆک کۆماری عێراق به‌ پارلمان بناسێنن.

له‌ کۆتایی ئه‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ جه‌خت کراوه‌ له‌ چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌ی فره‌ به‌ربژاری کورده‌کان بۆ پۆستی سه‌رۆک کۆماری له‌ نێوان حزب و لایه‌نه‌ کوردییه‌کان.

News Code 21914

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 6 =