گفتوگۆی تەلەفۆنی ئەسەد و پووتین

بەشار ئەسەد و ڤیلادمیر پووتین سەرۆک کۆمارەکانی سووریا و ڕووسیا لە ڕێگای تەلەفۆنەوە پێکەوە گفتوگۆیان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕووسیا یەوم، بەشار ئەسەد و ڤیلادمیر پووتین سەرۆک کۆمارەکانی سووریا و ڕووسیا لە ڕێگای تەلەفۆنەوە پێکەوە گفتوگۆیان کرد.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، دوو لایەنکە لە ڕەتوی ئەو پێوەندییە تەلەفۆنییەدا سەبارەت بە دوایین گۆرانکارییەکانی سووریا و هەروەها ڕێککەوتنی ئەدلەب لە نێوان مسکۆ و ئەنقەرە باس و وتووێژیان کرد.

بەشار ئەسەد لە ڕەوتی ئەو پێوەندییەدا بە بۆنەی کوژرانی ١٥ سەربازی رووسیا دوابەدوای کەوتنە خوارەوە فڕۆکەی سەربازی ڕووسیاوە سەرەخۆشی لە پووتین کرد.

لە لایەکی ترەوە، پووتینیش لە ئەو پێوەندییە تەلەفۆنییەدا جەختی کرد کە ئیسرائیل بەرپرسی لەناو بردنی فڕۆکە ڕووسیەکە لە ئاسمانی سووریا بووە.

سەرۆک کۆماری ڕووسیا بە هاوتا سوورییەیکەیخۆیی ڕاگەیاند کە مسکۆ سیستەمی بەرگری مووشەکی ئێس ٣٠٠ دەداتە دیمەشق.

News Code 21913

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 3 =