ئێران سکاڵا دژی پشتیوانەکانی ڕووداوی تیرۆریستی ئەهواز تۆمار بکات

سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیس، داوای سکاڵای فەرمی وەزارەتی دەرەوە لە دژی وڵاتانی پاڵپشتی تیرۆریزم لەوانە هۆکارەکانی ڕووداوی تیرۆریستی ئەهوازی کرد.

حشمەتوڵڵا فەلاحەت پیشە لە گفتوگۆ لە گەڵ هەواڵنێری مێهر، بە ئاماژە بە ڕووداوی تیرۆریستی ڕۆژی شەممە لە ئەهواز و کوژرانی کۆمەڵێک لە هاووڵاتیان ئاشکرای کرد: تیرۆریزم دیداردەیەکی بێ سنوورە و دەتوانێت خەسار بگەیێنێت بە هەر وڵاتێک و بەربەرەکانی لە گەڵیشی، پێویست بە هاوکری جیدییە؛ لە سەر ئەو باوەڕەم بۆ بەربەرەکانێ لە گەڵ ئەو دیاردە، هاوکاریی ئەمنیەتی لە چوارچێوەی ڕێککەوتننامەی ئەمنیەتی سەرووتر لە هاوکارییە سیاسییەکان دەتوانێت پێک بێت.

ناوبراو وتیشێ: کۆماری ئیسلامی ئێران چەند ڕێککەوتننامەی ئەمنییەتیی لە گەڵ وڵاتانی ناوچە هەیە کە دەگەرێتەوە بۆ دەیەکانی ١٩٩٠ و ٢٠٠٠ ی زایینی؛ بەشێک لە ئەو ڕێککەوتننامانە هێشتا بەڕێوە دەچێت و ئەبێ شوێنی بگیردرێت.

سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیس وتیشی: بڕێک وڵاتەکان خۆیان پاڵپشتی تیرۆریزمن و تێچووی بۆ تەرخان دەکەن و دژی کۆماری ئیسلامیش هەوڵ دەدەن، کەواتە ئەبێ لە لایەن وەزارەتی دەرەوەوە دژی ئەوان سکاڵای فەرمی لە لای نەتەوە یەکگرتووەکان تۆمار بکات و هاوکات لە گەڵ ئەوە ئەبێ کارێک بکەین کە ئەو گرووپە تیرۆریستییە بچێتە ڕیزی ڕەشی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە.

فەلاحەی پیشە وتیشی: لە دۆخێکدا کە زۆربەی وڵاتەکان ڕووداوی تیرۆریستی ئەهوازیان ئیدانە کردووە، گرووپگەلێک کە ئەو ڕووداوەیان لە ئەستۆ گرتووە، هەر دەبێت کەونە ڕیزی ڕەشەوە.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە ڕێوڕەسمی بەڕێ کردنی شەهدانی ڕووداوی تیرۆریستی ئەهواز بە ئامادە بوونی هۆزە عەرەب و ناعەرەبەکانی خووزستان بووە ڕێوڕەسمێکی بە شکۆ و نیشانەی یەکێتی، جەختی کرد: ئەو ڕێوڕەسمە نێشانەی یەکگرتوویی و یەکپارچەیی نەتەوەی ئێران لە بەرانبەر دیاردەی تیرۆریزم و دەستێوەردانی دەرەکی و ئامانجی ئەو دیاردەش لەناوبردنی یەکپارچەیی و تێکدانی بوونی هەموو هۆزە ئێرانییەکان.

News Code 21912

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 12 =