هێرشی هاوپه‌یمانی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی

فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ ڕۆژئاوای ئه‌نبار ڕایگه‌یاند که‌ هێزه‌کانی سه‌ر به‌ هاوپه‌یمانی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌ سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکا هێرشیان کردووه‌ته‌ سه‌ر هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، قاسم موسڵح، فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنی حه‌شدی شه‌عبی له‌ ڕۆژئاوای عێراق له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی ئه‌م گرووپه‌ چه‌کداره‌ وتی: هێزه‌کانی دانیمارک که‌ به‌شێکن له‌ هاوپه‌یمانی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌ ناوچه‌ی قائیم له‌ ڕۆژئاوای عێراق 7 خومپاره‌یان له‌ بنکه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی گرتووه‌.

ئه‌و زیادی کرد: ئه‌م خومپارانه‌ له‌ نزیک بنکه‌ی فه‌رمانده‌یی حه‌شد له‌ ڕۆژئاوای ئه‌نبار گیراوه‌.

موسڵح جه‌ختی کرد: ئه‌م هێزانه‌ی دانیمارک له‌ بنکه‌یه‌کی سه‌ربازی له‌ بیاوانی ڕۆژئاوای ئه‌نبار جێگیر بوون. ئێمه‌ ئه‌م کاره‌ به‌ هێرشێکی به‌ ئه‌نقه‌ست ده‌زانین که‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌ سه‌ربازییه‌ بیانییه‌کان کراوه‌ته‌ سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی.

News Code 21909

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 15 =