هه‌واڵنێرێکی به‌ ئه‌زمونی کورد کۆچی دوایی کرد

هه‌واڵنێری به‌ ئه‌زمونی کورد له‌ شاری قوروه‌ دوای چه‌ندین ساڵ نه‌خۆشی کۆچی دوایی کرد.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، دوێنێ ئیبراهیم ده‌لاوه‌ری، هه‌واڵنێری به‌ ئه‌زمونی کورد له‌ شاری قوروه‌ دوای چه‌ندین ساڵ نه‌خۆشی کۆچی دوایی کرد.

ئه‌م هه‌واڵنێره‌ کورده‌ خه‌ڵکی شاری قوروه‌ بوو که‌ له‌ سه‌ره‌تای ساڵه‌کانی ۶۰ له‌ که‌یهان ده‌ستی به‌ کارد کرد و له‌ به‌شی وه‌رزشی بابه‌ت و هه‌واڵی ده‌نووسی. دلاوه‌ری نزیک به‌ ۳۰ ساڵ کاری ڕۆژنامه‌وانی کرد و له‌ کۆتایدا بووه‌ سه‌رپه‌ره‌شتی ڕۆژنامه‌ی که‌یهان له‌ پارێزگای کوردستان.

ئه‌و چه‌ند ساڵێک بوو که‌ به‌ هۆی نه‌خۆشی گورچیله‌کانی توانی کاری مێدیایی نه‌مابوو، دوای چه‌ندین ساڵ ئازار کێشان به‌ ده‌ست ئه‌م نه‌خۆشییه‌وه‌، دواجار دوێنێ کۆچی دوایی کرد.

News Code 21906

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 1 =