سه‌رۆکی پێشووی پارلمانی عێراق هێرشه‌ تیرۆریستییه‌که‌ی ئه‌هوازی ئیدانه‌ کرد

سه‌رۆکی پێشووی پارلمانی عێراق له‌ میانه‌ی دیدار له‌گه‌ڵ باڵوێزی ئێران له‌ عێراق هێرشه‌ تیرۆریستییه‌که‌ی ئه‌هوازی ئیدانه‌ کرد.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سومرییه‌ نیوز، سه‌لیم جه‌بوری، سه‌رۆکی پێشووی پارلمانی عێراق له‌گه‌ڵ باڵوێزی ئێران له‌ عێراق دیداری کرد.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئه‌و له‌م دیداره‌ هێرشه‌ تیرۆریستییه‌که‌ی ئه‌هوازی به‌ توندی ئیدانه‌ کرد.

مه‌سجدیش له‌م دیداره‌دا ڕێزی له‌ به‌ڕێوه‌ بردنی باشی خولی سێهه‌می پارلمانی عێراق به‌ سه‌رۆکایه‌تی جه‌بوری گرت.

ئه‌و هه‌روه‌ها سپاسی هه‌وڵه‌کانی جه‌بوری کرد بۆ په‌ره‌دان به‌ په‌یوه‌ندی باش له‌ نێوان عێراق و ئێران.

مه‌سجدی هه‌روه‌ها جه‌ختی کرد که‌ ئێران به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ یه‌کپارچه‌یی و یه‌کگرتوویی عێراق.

News Code 21901

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 3 =