لێدوانی شه‌ڕخوازانه‌ی ئیسڕائیل له‌ دژی ئێران

وه‌زیری وزه‌ی ئیسڕائیل له‌ میانه‌ی قسه‌ شه‌ڕخوازانه‌کانیدا جارێکی دیکه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ ئێران کرد.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئه‌لنه‌شره‌، یوال ئه‌شتاینیتز، وه‌زیری وزه‌ی زایۆنییه‌کان جارێکی دیکه‌ لێدوانی شه‌ڕخوازانه‌ی له‌ دژی ئێران دا و ڕایگه‌یاند که‌ ئیسڕائیل به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ هێرشه‌کانی بۆ سه‌ر خاکی سووریا.

ئه‌و زیادی کرد: سه‌ره‌ڕای بوونی قه‌یران و ناکۆکی ئه‌منیه‌تی به‌ هۆی که‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی فڕۆکه‌ ڕووسییه‌که‌ به‌ ده‌ستی سوپای سووریا، به‌ڵام ئیسڕائیل به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ کاره‌کانی له‌ سووریا.

ئه‌شتاینیتز وتی: هیچ ڕێگایه‌ک بۆ ئیسڕائیل بێجگه‌ له‌ به‌رده‌وام بوون له‌ هێرش بۆ سه‌ر سووریا له‌ سایه‌ی بوونی ئێرانییه‌کان له‌م وڵاته‌ نه‌ماوه‌ته‌وه‌. هێرشه‌کانی ئیسڕائیل له‌ سووریا ده‌ستکه‌وتی یه‌کجار زۆری هه‌بووه‌.

ئه‌مه‌ یه‌که‌م جار نییه‌ که‌ وه‌زیرانی ڕژیمی زایۆنی به‌ بڵاو کردنه‌وه‌ی ئه‌م پاگه‌نده‌ پووچانه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ربازی له‌ ئێران ده‌که‌ن.

News Code 21890

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 9 =