تیرۆریستەکانی الاحوازی بناسن/ پاڵپشتی قاهیرە و ڕیاز لە جیایی خوازەکان

هێرشی تیرۆریزتی بۆ سەر ڕێوڕەسمی بەرز ڕاگرتنی ٣١ ی خەرمانان لە خووزستان لە لایەن گرووپی "الاحوازی" یەوە ئەنجام بوو؛ لە ئەم ڕاپۆرتەدا ئاماژە دەکەینە سەر پێکهاتنی ئەو گرووپە تیرۆریستییە و پاگەندەیان:

گۆڤاری مێهر: سەرلەبەیانی کاتێک کە هەواڵی هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر ڕێورەسمی بەرز ڕاگرتنی هەفتەی بەرەڤانی پیرۆز و ڕژەی ٣١ی خەرمانان لە ئەهواز ڕووی دا پاش بریندار و کوژرانی کۆمەڵێک لە خەڵک و هێزە سەربازییەکان، ماوەیەکی زۆری نەخایاند کە گرووپە الاحوازی بەرپرسایەتی ئەو هێرشەی گرتە ئەستۆ؛ گرووپێکی تیرۆریستی کە بە هەوڵی پارێزەرانی ئاسایشی ئێران، تا پێش لە ئەو ڕووداوە زۆر ناویمان نەبیستبوو. بەڵام خاڵی جێی سەرەنج ئەوەیە کە پێژووی چالاکییەکانی ئەو گرووپە تیرۆریستییە دەگەڕێتەوە بۆ نزیک بە ٤٠ ساڵ لەمەوپێش.

کۆمەڵەی خەلقی عەرەب یا  الاحوازییە!

هزری جودایی خوازی پارێزگای خووزستان بۆ یەکەم جار لە لایەن گرووپێک بە ناوی حەشیمەتی خەلقی عەرەبەوە هاتە ئاراوە؛ ئەوان حەشیمەتێکی جودایی خواز بوون کە داوای جودا بوونەوەی خووزستان لە سنوورەکانی ئێرانیان دەکرد. ئەو گرووپە هەر لە ساڵانی سەرەتایی شۆڕشەوە بە ڕێبەرایەتی مەعنەوی شێخ شەبیر خاقانی پێک هات و داخوازی سەیر و سەمەرە لە لایەن ئەو گرووپەوە هاتە ئاراوە؛ وەکوو ئەوەی کە خووزستان ئوبێ ببێتە ناوچەی خۆبەڕێوەبەر، دادگاگەلی عەرەبی دابمەزرێت؛ یەکمایەتی وەرگرتن لە کەرتی دەوڵەتی و تایبەت بە عەرەبەکان بێت، وانەی قوتابخانەکان هەمووی بە زمانی عەرەبی بێت و یا ئەوەی کە هەمووی بەرپرسەکانی خوزستان ئەبێ عەرەب بن! ئەگەرچی لە ساڵە سەرەتاییەکانی شۆڕش هەوڵ درا تا بە دانوستان لە گەڵیان کێشەکان چارەسەر بێت بەڵام بە دەسپێکی شەڕی سەپێندراو ئەو گرووپە کاری هێرشکارانەی دەست پێکرد و پاش ماوەیەکیش لە لایەن سەدامی گۆڕبەگۆڕەوە پاڵپشتیان کرا.

لە کوشتوبڕی خەڵکی خوڕەمشارەوە تا سیخوڕیی دەوڵەتی سەدام

ئەم گرووپە تیرۆریستییە لە ساڵە سەرەتاییەکانی شۆڕشیش بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیانبە بومب دانەری و هێرشی تیرۆریستی ژامرەیەکی زۆر لە خەڵکی خوڕەمشاریان کوشت. کە پاش بەرەوڕوو بوونەوەی هێزە ئەمنییەکان لە گەڵ بەرپرسەکانی بەشێکی بەرچاویان بەرەو وڵاتی عێراق هەڵاتن و دوایی چوونە وڵاتای بریتانیا و پۆڵەندا. لە سەردەمی شەڕی سەپێندراویشدا ئەندامانی ئەو گرووپە تیرۆریستییە چالاکییە سیخورانەکانیان دژ بە ئێران و بە قازانجی ڕژێمی بەعس درێژە دا و خەیانتیان بە خەڵکی وڵاتەکەیان کرد.

پاگەندەی وەرگرتنەوە خووزستان لە فارسەکان!

گرووپێک کە ئێستا لە حەشیمەتی گەلی عەرەب ناوی خۆیانیان بە الاحوازی گۆڕی و لە سەر ئەو باوەڕەن کە فارسەکان لە خووزستان ئەو ناوچەیەیان داگیر کردووە و ئەبێ دیسانەوە بگەڕێندرێتەوە دەستی عەرەبەکان. هەر بۆیە ئەوان بە پێی بیریان و چالاکییەکانیانەوە بە ئابادان دەڵێن عابادان یا بە خوڕەمشآر دەڵێن موحمەرە و لە سەر ئەو باوەرەن کە ئێرانییەکان لە درێژەی مێژوودا ناوی سەرەکی ئەو ناوچانەیان گۆڕیوە. ئەمە لە حاڵێکدایە کە لە مێژەوە، خەڵکانێک لە ڕەگەزی عەرەب، فارس، بەختیاری و ... حەشیمەتیب خووزستانیان پێک هێناوە و لە ئاشتیدا و لەپاڵ یەکەوە ژیانیان کردووە.

کوشتنی خەڵکی خووزستان بە بیانووی بەرگری لە خووزستان!

ئەو گرووپە تیرۆریستییە کە دوێنێ هێرشە تیرۆریستییەکەی ئەنجام دا و لە ئەستۆی گرت خۆی وەکوو بەرەی دیمۆکراتیکی خەڵکی ئەهواز ناو دەبات و لە ساڵی ٢٠٠٥ەوە چالاکییە خراپ کارانەکانی خۆیان لە ژێر ناوێکی نوێ دەست پێکردووە. لە ساڵە سەرەتاییەکانی چالاکی ئەو گرووپە تیرۆریستییە، کۆنفڕانسێک لە ژێر ناوی " نصره الشعب العربی الاحواز" (پاڵپشتی لە خەڵکی عەرەبی ئەهواز) لە قاهرە بەڕێوە چوو کە بڕێک لە کەسایەتییە کاریگەرەکانی جیهانی عەرەب لە میسر و عەرەبستانەوە تێیدا بەشداریان کرد. ناوی عەماد عەبدولغەفوور هاودەستی موحەمەد مورسی و وتارخوێنی تەکفیری شێخ موحەمەد عەریفی لە ڕیزی ئەو کەسانە بوون کە لە ئەو ڕێوڕەسمە کە لە لایەن بی بی سی فارسیشەوە بە شێوەی بەربڵاو لە سەری باس کرا، دەبینرا.

ئەو گرووپە تیرۆریستییە کە لە پاشماوەکانی لایەنی خوداخوازی حەشیمەتی گەلی عەرەب پێک هاتووە و بیرێکی نزیک بە ئەوانی هەیە، لە ساڵی ٢٠١٥ ەوە ناوی خۆیان بە ڕێکخراوی ئیسلامی سونەی ئەحواز گۆڕی و خۆیان بە ناوی بزووتنەوەی ئەحواز ناساند و کارە خراپکارانەکانی خۆیان درێژە دا.

چەندی کاتژمێر پاش هێرشی تیرۆریسی بۆ سەر ڕێوڕەسمی بەرز ڕاگرتنی هەفتەی بەرەڤانی پیرۆز لە پارێزگای خووزستان کە بووە هۆی کوژرانی ٢٦ کەس لە هاووڵاتیان، کەسێک بە ناوی یەعقووب حوڕ نوستەری کە خۆیی وەکوو وتەبێژی گرووپی تیرۆریستی الاحوازی دەناساند لە گفتوگۆ لە گەڵ کەناڵی تەلەفیزیۆنی فارسی زمانی ئێران ئینتەر نەشناڵ هەوڵی دا تا کوشتوبڕ و هێڕشی خۆیان پاساو بدات و ئەوە وەکوو تەنیا ڕێگای ئەو گرووپە بزانێت.

News Code 21888

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 12 =