یه‌که‌م ژن خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆک کۆماریی عێراق به‌ربژار کرد

یه‌کێک له‌ نوێنه‌ره‌ کورده‌کانی پێشووی پارلمانی عێراق ڕایگه‌یاند که‌ وه‌ک یه‌که‌م ژنی عێراقی خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆک کۆماری عێراق له‌ پارلمان کاندید ده‌کات.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ڕاشا توده‌ی، سروه‌ عه‌بده‌ولواحید، که‌ نوێنه‌ری خولی پێشووی گۆڕان له‌ پارلمانی عێراق بوو، ڕایگه‌یاند: من خۆم بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆک کۆماری عێراق به‌ربژار ده‌که‌م تاکوو له‌ ڕێچکه‌ی شکاندنی پشک پشکینه‌ هه‌نگاو هه‌ڵبگرم.

ئه‌و زیادی کرد: هیوادارم بتوانم به‌ ئامانجی خۆم که‌ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆک کۆماری عێراق وه‌ک یه‌که‌م ژن بگه‌م و تێیدا سه‌رکه‌وتوو بم.

سروه‌ عه‌بدولواحد پێشتر هەواڵنێر بووه‌ و کاری مێدیایی کردووه‌ و دواجار هاته‌ گۆڕه‌پانی کاری سیاسی. ئه‌و یه‌کێک بووه‌ که‌ دیارترین که‌سایه‌تییه‌کانی دژ به‌ ده‌سه‌ڵاتی بارزانی له‌ ۲۷ ساڵی ڕابردوو له‌ هه‌رێمی کوردستان.

News Code 21885

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 8 =