۴۹ هه‌زار خوێندکاری یه‌که‌می سه‌ره‌تایی و پێش سه‌ره‌تایی له‌ کوردستان چوونه‌ خوێندنگه‌

ئه‌مڕۆ هاوکات له‌گه‌ڵ سه‌رتانسه‌ری ئێران ۴۹ هه‌زار خوێندکاری یه‌که‌می سه‌ره‌تایی و پێش سه‌ره‌تایی له‌ کوردستان چوونه‌ خوێندنگه‌ تاکوو ساڵی نوێی خوێندن ده‌ست پێ بکه‌ن.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، سه‌رۆکی ئیداره‌ی گشتی په‌روه‌رده‌ی کوردستان ئه‌مڕۆ له‌ ڕێوڕه‌سمی یه‌که‌م ڕۆژی ساڵی نوێی خوێندن له‌ سنه‌ وتی: هاتنی منداڵان له‌م مانگه‌ بۆ خوێندنگه‌کان تام و چێژێکی زۆر تایبه‌تی هه‌یه‌. منداڵانی ئێمه‌ له‌ خوێندنگه‌کان ده‌بێت به‌ جۆرێک په‌روه‌رده‌ بکرێن که‌ له‌ داهاتوو له‌ وڵات ببنه‌ که‌سێکی دڵسۆز و خزمه‌ت به‌ نه‌وه‌کانی دیکه‌ بکه‌ن.

ڕه‌شید قوربانی زیادی کرد: گومانی تێدا نییه‌ که‌ بۆ گه‌یشتن به‌م ئامانجانه‌ ده‌بێت مامۆستایان ئامانجی په‌روه‌رده‌یی باش بپێکن و له‌ دوای بن. منداڵانی سه‌ره‌تایی ته‌نیا به‌ ڕووخۆش بوون و میهره‌بانی شته‌کان فێر ده‌بن و له‌م ڕووه‌وه‌ مامۆستایانی ئێمه‌ ده‌بێت زۆر هه‌ستیار بن. ئه‌وان له‌ ته‌مه‌نێک دان که‌ زیاترین شت فێر ده‌بن.

ئه‌و ئاماژه‌ی دا: له‌مڕۆوه‌ منداڵانی سه‌رتایی ئێمه‌ چوونه‌ته‌ نێو ماڵی دووهه‌می خۆیان و ئه‌م ماڵه‌ش به‌ قه‌د ماڵی خۆیان گرنگه‌. ئه‌مساڵ بڕیار وایه‌ که‌ چه‌ندین وانه‌ و کۆبوونه‌وه‌ش بۆ ئاشنایی و ڕاهێنانی زیاتر له‌ نێوان دایک و باوکه‌کان و مامۆستاکان به‌ به‌رنامه‌کان زیاد بکرێت که‌ بێ گومان کاریگه‌ری باشی له‌ په‌روه‌رده‌ کردن ده‌بێت.

قوربانی له‌ کۆتایدا وتی: ئه‌مساڵ ۲۷ هه‌زار خوێندکاری یه‌که‌می سه‌ره‌تایی و ۲۲ هه‌زار خوێندکاری پێش ئاماده‌یی ڕه‌وانه‌ی خوێندنگه‌کان کراون. ئه‌م ڕێژه‌یه‌ له‌ یه‌ک هه‌زار و ۶۰۰ خوێندگه‌ و ۸۵۰ هه‌زار نۆبه‌ی وانه‌ وتنه‌وه‌ به‌شداری ده‌که‌ن.

News Code 21882

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 6 =