تاران هەرگیز داوای دیدار لە گەڵ ترامپی نەکردووه‌

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ڕەت کردنەوەی پاگەندەی نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: جەخت دەکەمەوە، لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە هەرگیز داوای دیدار لە گەڵ ترامپ نەکراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە دەنگ و ڕەنگ، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە هەواڵی بڵاو کراو لە لایەن یەکێک لە هەواڵدەرییە بیانییەکانەوە بە گێڕانەوە لە نیکی هەیلی نوێنەری هەمیشەیی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە سەر داوایەک لە لایەن ئێرانەوە بۆ دیدار لە گەڵ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە پەراوێزی کۆبوونەوەی گشتی ئەو ڕێکخراوەی درۆ و بۆ دروست کردنی کەشی ڕەوانی بە ئامانجی دیاری کراو ناو لێبرد و بەدرۆی خستەوە.

قاسمی زیادی کرد: ئەو جۆرە قسە یا هەواڵانە بۆ دروست کردنی پەراوێزە، ئەو جۆرە هەڵسوکەوتانە بە تواوەتی بۆ ئێمە ناسراوە.

ناوبراو وتیشی: دیسانەوە جەخت دەکەمەوە لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە هەرگیز داوای دیدار لە گەڵ ترامپ نەهاتووەتە ئاراوە.

News Code 21879

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 7 =