کاردانه‌وه‌ی عێراق به‌ هێرشه‌ تیرۆریستیه‌که‌ی ئه‌هواز

وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئیدانەی ھێرشی سەرنمایشە سەربازییەکەی ئەھوازی کرد لە ئێران.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، ئەحمەد مەحجوب وتەبێژی فەرمی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: "وەزارەتی دەرەوە بە توندی ئیدانەی ئەو ھێرشە تیرۆریستیە دەکات که‌ کرایە سەر ئەھواز."

روونیکردەوە: "جەخت لە ھەڵوێستی نەگۆڕی عێراق دەکەینەوە لە رەتکردنەوەی توندوتیژی لە ھەر وڵاتێکدا بێت ، ئیتر پاڵنەر و ھۆکارەکانی ھەرچییەک بن ،چونکە توندوتیژی زیان بە ئاسایشی دەوڵەتان و ئارامییان دەگەیەنێت."

مەحجوب ئەوەشی خستەروو که‌ وەزارەتی دەرەوە سەرەخۆشی خۆی لە کەسوکاری قوربانیان و حکومەت و گەلی ئێران دەکات و ھیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازێت.

سەرلەبەیانی دوێنێ  چوار چەکدار، ھێرشیانکردە سەر نمایشێکی سەربازیی ئێران لە شاری ئەھواز و  ٢۵  که‌سیان شه‌هید و نزیکەی ٦۹  برینداری لێکەتەوە و کۆی ھێرشبەرەکانیش کوژران.

News Code 21874

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 1 =