ڕۆڵی بەریتانیا لە ڕووداوی تیرۆریستیی ئەهواز/ داڕشتن لە لەندەن و دابەزاندن لە ئێران

لەندەن لە پەنا دان بە تیرۆریستانی ناسراو بە ڕەوتی "الاحوازی" و بەهرەمەند بوونی ئەو گرووپە لە ناوەندەگەلی میدیایی – پڕۆپاگەندەیی، لە ڕێکخستن و داڕشتنی هێرشی تیرۆریستیی ئەهوازدا ڕۆڵی گێڕاوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "العالم"، ئەمڕۆ شەممە هاوکات لە گەڵ بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ڕێژەی هێزی چەکداریی ئەرتەش و سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بە بۆنەی بەرز ڕاگرتنی حەوتەی بەرەڤانی پیرۆز لە ئەهواز، چەند تیرۆریستی چەکدار، خەڵکی ئامادەبووی ڕێوڕەسمەکەیان دایە بەر دەسترێژی گولە کە بەو هۆیە تاقمێکی زۆر شەهید و بریندار بوون.

چەند خولەک دوای هێرشی تیرۆریستییەکە، "یەعقووب حور تەستری" وتەبێژی ڕەوتی تیرۆریستی و دابەشخوازی ناسراو بە بزووتنەوەی "الاحوازی" لە گەڵ تەلەڤیزیۆنی "ئێران ئینتێرنەیشناڵ" کە نووسینگەکەی لە لەندەنە، وتووێژی کرد و بەرپرسایەتیی ئەو هێرشەی لە ئەستۆ گرت.

هێرش بۆ سەر خەڵکی لە ڕێوڕەسمی ڕێژەی ئەهواز، یەکەمین ئۆپەراسیۆنی تیرۆریستیی ئەو گرووپە نییە و پێشتریش چەندین هێرشی تیرۆریستیان لە لە پارێزگای خووزستاندا ئەنجام داوە. خاڵی گرینگ ئەوەیە کە ئەو گرووپە کە هێرشە تیرۆریستییەکانی ئاشکرایە و بە ئاشکرا لە لەندەن چالاکیی هەیە و بە بەڕێوەبردنی دانیشتن و کۆبوونەوەی جۆراوجۆر، هێرش و ئاژاوەگێڕیی خۆی دادەڕێژێت، بەرەوڕووی هیچ جۆرە قەدەغەیەکی یاسایی نابێتەوە.

دوا دانیشتنێک کە ئەو گرووپە تیرۆریستییە لە لەندەن بەڕێوەی برد، لە مانگی خاکەلێوە بوو کە تێیدا چەندین گرووپی دژە شۆڕشی دیکەش بەشداریان نواندبوو.

دەوڵەتی بەریتانیا کە وەک ئەمریکا پاگەندەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم دەکات، نە تەنیا پێشی بە چالاکیی ئەو گرووپە نەگرتووە، بەڵکوو بە پەنادان بە سەرکردەکانی ئەو گرووپە تیرۆریستییە و لەوان مەحموود ئەحمەد ئەحوازی، حەسەن ڕازی و عەلی قاتع ئەحوازی، مۆڵەتی پێ داوە کە لە بڵیندگۆگەلی بانگەشەیی وەک بی بی سی فارسی، بی بی سی عەرەبی، تەلەفیزیۆنی ئێران ئینتێرنەیشناڵ و تەلەفیزیۆنی من و تۆ کە نووسینگەکانیان لە لەندەنە، بەهرە ببەن و پلانەکانی خۆیان بۆ ئاژاوەنانەوە لە ئێراندا جێبەجێ بکەن.

هەڵبەت مومکینە لەندەن ئیدعا بکات کە بە هۆی ئازادیی ڕادەبرێن ناتوانێ پێشگری لە چالاکیی ئەو گرووپە بکات، بەڵام پرسیار ئەوەیە کە بە ئاوردانەوە لە ئاشکرا بوونی ڕۆڵی ئەو گرووپانە لە هێرشی تیرۆریستی و کوشت و بڕی خەڵکی، چ پاساوێک دەدرێت بۆ پەنادانی ئەو گرووپە لە لەندەن؟

ئاشکرایە کە سیاسەتی ئاژاوەنانەوە و سواری شەپۆل بوون یەکێک لە پرێنسیپە سەرەکییەکانی سیاسەتی دەوڵەتی بەریتانیا بووە و گومانێک لەوەدا نییە کە گرووپگەلی تیرۆریستیی وەک ئەحوازی کەرەسە و ڕێخۆشکەری سیاسەیگەلی لەندەنە و ئەگەر لەندەن بیەوێ پێشگری لە چالاکیی ئەو جۆرە گرووپانە بکات، ئەوسا دەبێ سەرمان سووڕ بێت.

یەکێکی دیکە لە لایەنەکان کە پاڵپشتی لە ئاوەها گرووپێکی تیرۆریستی دەکات، بەرەی کوودەتاگەری سعوودی بە سەرکردایەتیی محەمەد بێن سەلمان جێگری عەرەبستانە کە بە ئاشکرا ڕایگەیاندووە کە بە پاڵپشتی لە ئاوەها گرووپگەلێک ئێران لە ئاگردا تێوەگلێنێت و ئێستا ئەوە دەوڵەتی بەریتانیایە کە دەبێ بە پێی ئەو بەڵگانە وەڵامدەر بێت. چونکە لە خاکی خۆیدا مۆڵەتی چالاکیی بەو گرووپە تیرۆریستییە داوە و ناوەندە بانگەشەییەکانی ناوەتە بەردەستی ئەو گرووپە؟

News Code 21867

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =