هاوپەیمانی دژی داعش سەرکردەکانی داعشی لە دیرەزور دەرباز کرد

هەواڵدەریی سووریا ڕایگەیاند کە هاوپەیمانی دژی داعش تاقمێک لە سەرکردەکانی گرووپی تیرۆریستیی داعشی لە دیرەزوری سووریا دەرباز کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە سانا، دەوڵەتی سووریا ڕایگەیاند کە هاوپەیمانی دژی داعش تاقمێک لە تیرۆریستانی داعشی لە سووریا دەرباز کردووە.

بە گوێرەی ئەو هەواڵە، هاوپەیمانی دژی داعش لە ئۆپەراسیۆنی نیشتنەوەدا تاقمێک لە تیرۆریستانی سەر بە گرووپی تیرۆریستیی داعشی لە هاوێری باشووری رۆژهەڵاتی دیرەزور دەرباز کردووە.

بە وتەی سەرچاوەگەلی خۆجێی و میدیایی، فرۆکەگەلی سەر بەو هاوپەیمانییە لە هاوێری گوندی مەراشێدە لە نزیکیی شوێنی جێگر بوونی تیرۆریستان، ئۆپەراسیۆنی نیشتنەوەی ئەنجام داوە و تاقمێک لە سەرکردەکانی داعشی بۆ شوێنێکی نادیار لەو ناوچەیە دەرباز کرد.

ئەوە یەکەمین جار نییە کە هاوپەیمانی دژی داعش کاری لەو چەشنە ئەنجام دەدات و پێشتریش لە هەنگاوی هاوشێوەدا تیرۆریستانی رۆژئاوای داعشی لە ناوچەی پێکدادان لە گەڵ سوپای سووریا دەرباز کردووە.

News Code 21862

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 6 =