مسکۆ و ئه‌نقه‌ره‌ له‌سه‌ر دانانی ۱۲ خاڵی پشکنین ڕێککه‌وتوون

وته‌بێژی سه‌رۆک کۆماری تورکیا ڕایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ ڕووسیا ڕێککه‌وتنمان کردووه‌ ۱۲ خاڵی پشکنین جێگیر بکه‌ین.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئاناتۆلی، ئیبراهیم کالین، وته‌بێژی سه‌رۆک کۆماری تورکیا دوێنێ هه‌ینی ڕایگه‌یاند: هه‌ر به‌و جۆره‌ی تورکیا هه‌موو هه‌وڵی خۆی بۆ ئاشتی جیهانی ئه‌نجام ده‌دات، جیهانیش ده‌بێت به‌ هه‌مان شێوه‌ ئه‌رکی سیاسی و مرۆڤی خۆیان جێبه‌جێ بکه‌ن.

ئیبراهیم کالین درێژه‌ی دا: له‌گه‌ڵ ڕووسیا ڕێککه‌وتنمان کردووه‌ که‌ ۱۲ خاڵی پشکنین له‌ ئه‌دله‌ب ساز بکه‌ین و ۱۵ی ئۆکتۆبه‌ری ئه‌مساڵ نۆبه‌ی پاک کردنه‌وه‌ی ناوچه‌که‌ له‌ چه‌کی قورسه‌. بۆ به‌هێز کردنی خاڵه‌کانی پشکنین هه‌موو ئاماده‌کارییه‌کان ئه‌نجام بووه‌.

وته‌بێژی ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی دا: هه‌موو هێزه‌کانی تورکیا به‌ هاوکاری ڕووسیا له‌ دوای ئه‌وه‌ن که‌ ناوچه‌یه‌کی خاڵی له‌ چه‌ک نه‌ پانتایی ۱۵ بۆ ۲۰ کیلۆمه‌تر له‌ ئه‌دله‌ب ساز بکه‌ن و ئه‌مه‌ش بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌ جاڕه‌یه‌کی سیاسی و چه‌ک کردنی تیرۆریسته‌کان ئه‌نجام ده‌بێت.

News Code 21860

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 6 =