داعش‌ بەرپرسایەتیی هێرشی تیرۆریستیی ئەهوازی لە ئەستۆ گرت

گرووپی تیرۆریستیی داعش پاش گرووپی تیرۆریستیی "الاحوازی"، بەرپرسایەتی هێرشی تیرۆریستیی ئەمڕۆ بەیانیی ئەهوازی لە ئەستۆ گرت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە بی بی سی، "اعماق" ماڵپەڕی میدیایی سەر بە گرووپی تیرۆریستی داعش بەرپرسایەتی هێرشی تیرۆریستیی ئەهوازی لە ئەستۆ گرت.

ئەوە لە کاتێکدایە کە پێشتر گرووپێکی تیرۆریستی بە ناوی "الاحوزی" بەرپرسایەتیی ئەو هێرشە تیرۆریستییەی لە ئەستۆ گرتبوو.

بەیانی ئەمڕۆ لە میانەی ڕێژەی هێزی چەکداری لە ئەهواز تیمێکی چوار کەسی تیرۆریستی بە شێوەی چەکدارانە هێرشیان کردە سەر ڕێوڕەسمەکە و لەو هێرشە ١٥ کەس شەهید بوون و ٦٠ کەسی دیکەش بریندار بوون.

News Code 21859

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 7 =