به‌ره‌ی نوسره‌ ۵ که‌سی به‌ تۆمه‌تی پەیوەندی لەگەڵ داعش له‌ سێداره‌ دا

گرووپی تیرۆریستی به‌ره‌ی نوسره‌ ۵ که‌سی به‌ تۆمه‌تی ئه‌ندام بوون له‌ گرووپی داعش له‌ ئه‌دله‌بی سووریا له‌ سێداره‌ دا.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ یه‌مول سابع، چاودێڕی مافی مرۆڤی سووریا که‌ نووسینگه‌که‌ی له‌ بریتانیایه‌ ڕایگه‌یاند که‌ گرووپی تیرۆریستی به‌ره‌ی نوسره‌ ۵ که‌سی به‌ تۆمه‌تی ئه‌ندام بوون له‌ گرووپی داعش له‌ ناوچه‌ی زه‌ربه‌ له‌ ئه‌دله‌بی سووریا له‌ سێداره‌ دا.

ئه‌م ناوه‌نده‌ هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی داوه‌ که‌ تیرۆریسته‌کانی به‌ره‌ی نوسره‌ تاکوو ئێسته‌ ده‌یان که‌سی به‌ تۆمه‌تی ئه‌ندام بوون له‌ داعش ده‌ستگیر کردووه‌.

ئه‌مه‌ له‌ حاڵێک دایه‌ که‌ سێرگئی لاورۆف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ڕایگه‌یاند که‌ به‌ پێی ڕێککه‌وتنه‌که‌ی نێوان مسکۆ و ئه‌نقه‌ره‌ سه‌باره‌ت به‌ ئه‌دله‌ب، ئه‌ندامانی به‌ره‌ی نوسره‌ تاکوو میانه‌ی مانگی ئۆکبه‌ر ده‌بێت چه‌ک بکرێن و له‌ ناوچه‌که‌ دوور بخرێنه‌وه‌.

News Code 21852

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 16 =