ساڵانی پێشووش گوشاری ئابووری ئێرانمان ئه‌زمون کردووه‌

جێگری وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا وتی که‌ واشنتۆن ساڵانی ڕابردووش زۆر به‌ جدی توانی خۆیی بۆ گه‌ماڕۆدانی ئێران تاقی کردووه‌ته‌وه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ویلیام برنێز، جێگری جان کری و نوێنه‌ری دیموکڕاته‌کان له‌ دانوستانی ناڤۆکی ئێران و ۵ وڵاتی جیهانی سه‌باره‌ت به‌ کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌ به‌رجام وتی که‌ بڕیارێکی هه‌ڵه‌ بووه‌ که‌ به‌ پێی ستراتیژێکی نه‌گونجاو هه‌ڵگیراوه‌.

ئه‌و له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ کاناڵی سی ئێن ئێن وتی: سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ترامپ به‌ هۆی له‌ خۆڕازیی بوون و گوێنه‌دانی به‌ یاسا و ڕێساکانی جیهانه‌.

بێرنز سه‌باره‌ت به‌ به‌رجام وتی: ئه‌مه‌ بڕێارێکی هه‌ڵه‌ بوو که‌ ئامانجه‌که‌یشی ته‌سلیم کردنی ئێرانه‌ نه‌ک ئه‌وه‌ی بیانه‌وێت به‌ ڕێککه‌وتنێکی باشتر بگه‌ن.

ئه‌و گومانی خسته‌ سه‌ر ئه‌نجامی گه‌ماڕۆکانی ئێران وتی: واشنتۆن ساڵانی ڕابردووش زۆر به‌ جدی توانی خۆیی بۆ گه‌ماڕۆدانی ئێران تاقی کردووه‌ته‌وه‌.

ئه‌م سیاستوانەی ئه‌مریکا ڕاشیگەیاند  : وڵاتانی وه‌ک چین له‌ سه‌ر و به‌ندی شه‌ڕی ئابووری ئێران دان، که‌م کردنه‌وه‌ یان ڕاگرتنی هاورده‌ کردنی نه‌وتی ئێران له‌ لایه‌ن چینه‌وه‌ به‌ ئاسانی ئه‌نجام نابێت.

ئه‌و هه‌روه‌ها جه‌ختی کرد: ئه‌نجامی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ترامپ ده‌بێته‌ هۆی ناکۆکی زیاتر له‌ نێوان ئه‌مریکا و ئه‌ورووپا.

ویلیام برنێز ڕاشیگەیاند که‌ سیاسه‌ته‌کانی ئه‌مریکا زیاتر له‌ ئه‌وه‌ی تاران گۆشه‌گیر بکات خودی ئه‌مریکای ته‌نیا خستووه‌.

برنێز شاره‌زایی ته‌واوی به‌ زمانه‌کانی عه‌ره‌بی، فه‌ڕه‌نسی و ڕووسی هه‌یه‌ و شاره‌زای ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤینه‌ له‌ ساڵی ۲۰۰۸ له‌ سه‌رده‌می جۆرج ده‌بیلیو بۆش، ئه‌و هه‌روه‌ها به‌رپرسی دانوستانه‌کانی نێوان ئه‌مریکا و ئێران له‌ نه‌مسا بوو.

News Code 21844

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 5 =