ئەمریکا لە شەڕی ئابووریدا دەیدۆڕێنێت/ کاریگەرترین چەکی ئێمە مووشەکە

سەرۆک کۆماری ئێران بە جەخت لەسەر ئەوەی کە ئەمریکا لە شەڕی ئابووریدا دەیدۆڕێنێت، وتی: کاریگەرترین چەکی ئێمە مووشەکەکانمانە و بە قسەی دوژمنان ئێمە ئەمڕۆ زیاتر لە رابردوو بایەخی مووشەکەکانمان دەزانین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەیانی ئەمڕۆ شەمە حەسەن رۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران بەشداریی لە ڕێوڕەسمی ڕژەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کرد کە بە بۆنەی دەستپێکی حەوتەی بەرەڤانی پیرۆز بەڕێوەچوو.

ڕۆحانی لەم ڕێوڕەسمەدا وتی: ئێران هەرگیز دەستپێکەری شەڕ نەبووە و دەستدرێژی بۆ سەر هیج وڵاتێک نەکردووە وتەنانەت نایەوێت هێرش بکاتە سەر هیج وڵاتێکیش.

وتیشی: پەیامی شۆڕشی ئیسلامی هەر لە سەرەتاوە ئاشتی و ژیانی ئاشتیانە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بووە.

ڕۆحانی سەبارەت بە شەڕی هەشت سالەی ئێران و عێراق و بەرەڤانی پیرۆز وتی: عێراق لە شەڕدا بە پێچەوانەی هەموو پیودانە نێودەوڵەتییەکان چەکی کیمیایی بەکارهێنا. عێراق دژی خەڵکی بێ تاوانی سەردەشت و هەڵەبجە بۆمبی کیمیایی ڕژاند و ژمارەی زۆر خەڵکی سڤیلی لەناوبرد.

زیادیشی کرد: سەدامییەکان، ئازار و ئەشکەنجەی ئەسیرە ئێرانییەکانیان دەدا و ژمارەیەکی زۆر ئەسیری ئێمەیان سەهید کرد؛کە ئەمانە هەمووی تاوانی جەنگیە.

 جەختیشی کرد: کەمتەرخەمی و بێدەنگی هێزە جیهانییەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە بەرانبەر تاوانە جەنگییەکان و دەسدرێژی سەدامییەکان دژی ئێران، وانەیەکی گرینگ بوو بۆ ئێران.

سەرۆک کۆمار وتی: شەڕی هەشت ساڵە فێری ئێمەی کرد کە لە ڕۆژانی سەخت و دژواردا دەبێ لەسەر پی خۆمان بوەستین و پشت بەخۆمان قایم بکەین.

 ڕاشیگەیاند: ئێستا ئەمریکا خۆی ڕاستەوخۆ هاتووەتە مەیدانی شەڕی ئێران و پەیمان شکێنی و بەڵێن شکێنی دەستپێکردووە و لە قۆناغی یەکەمدا گەلی گەورەی ئێران، ئەمریکای شکست دا .

وتیشی: ترامپ بە ڕواڵەت لە بەرجام کشاوەتەوە بەڵام ئامانجی ئەو زەبردان لە شۆڕشی ئیسلامی و بنەمای شۆڕشە و ئەوەی بە سەر سەدامدا هات، چارەنووسی ترامپیشە.
 ئەوەشی وت کە مێژوو دان داوەری ئەمە دەکات کە شکست خواردوو و دۆراوی شەڕی ئابووری، رەوانی و سیاسی ئەمریکا دەبێت و گەلی ئێران سەرکەوتووە.

 جەختیشی کرد کە ئێران ڕۆژ لە دوای ڕۆژ توانایی بەرگرانەی خۆی زیاتر دەکات و لە بەرانبەر ستەم لێکراوی و بێ دەرەتانی گەلانی ناوچەکە و دەستدرێژی کردنی زلهێزەکان بۆ سەر ئەم ناوچە بێدەنگ نابێت.

News Code 21834

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 11 =