ڕێگه‌ ناده‌م شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئێران هه‌ڵگرسێنی

مێدیایه‌کی ئه‌مریکایی نووسی: له‌ حالێکدا ترامپ به‌ ڕاوێژکاری ئه‌منی خۆی وتوویه‌تی که‌ ڕێگه‌ ناده‌م له‌گه‌ڵ ئێران شه‌ڕ هه‌ڵگرسێنی، بڕێک له‌ ڕاوێژکاره‌کانی نیگه‌رانی دانوستانی ترامپ له‌گه‌ڵ تارانن.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌و ده‌یلی بیست، ژماره‌یه‌ک له‌ ڕاوێژکاره‌کانی سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا نیگه‌رانی دانوستان و ڕێککه‌وتنی ترامپ له‌گه‌ڵ تارانن.

مێدیایه‌کی ئه‌مریکایی نووسی: له‌ حالێکدا ترامپ به‌ ڕاوێژکاری ئه‌مننی خۆی وتوویه‌تی که‌ ڕێگه‌ ناده‌م له‌گه‌ڵ ئێران شه‌ڕ هه‌ڵگرسێنی، بڕێک له‌ ڕاوێژکاره‌کانی نیگه‌رانی ڕێککه‌وتن و دانوستانی ترامپ له‌گه‌ڵ تاران له‌ په‌ڕاوێزی مەکۆی گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کانن.

ئه‌مه‌ له‌ حاڵێک دایه‌ که‌ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا دژی هه‌رجۆره‌ شه‌ڕ هه‌ڵگرسانێک له‌گه‌ڵ ئێرانه‌ و ئه‌و ته‌نیا له‌ دوای ئه‌وه‌یه‌ تاکوو بیسه‌ڵمێنێت که‌ ده‌توانێت ڕێککه‌وتنی زۆر باشتر له‌ باراک ئۆباما له‌گه‌ڵ تاران به‌ ده‌ست بێنێت.

ده‌یلی بیست له‌ به‌شێکی دیکه‌ی ڕاپۆرته‌که‌ی نووسی: کاتێک جان بۆڵتۆن، ڕاوێژکاری ئه‌منیه‌تی نیشتمانی ئه‌مریکا چووه‌ کۆشکی سپی، ترامپ له‌ کاتی پێشوازی کردن، پێی ڕاگه‌یاند: ڕێگه‌ ناده‌م شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئێران هه‌ڵبگرسێنی.

News Code 21833

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 4 =