کۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌ت به‌ به‌رجام له‌ نیۆیۆرک

وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئێران و وڵاتانی به‌شدار بوو له‌ به‌رجام (بێجگه‌ له‌ ئه‌مریکا) له‌ په‌ڕاوێزی مەکۆی گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ نیۆیۆرک سه‌باره‌ت به‌ ڕێککه‌وتنی ناڤۆکی ئێران کۆده‌بنه‌وه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ڕۆژی دووشه‌مه‌ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئێران و وڵاتانی به‌شدار بوو له‌ به‌رجام (بێجگه‌ له‌ ئه‌مریکا) له‌ په‌ڕاوێزی مەکۆی گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ نیۆیۆرک سه‌باره‌ت به‌ ڕێککه‌وتنی ناڤۆکی ئێران کۆده‌بنه‌وه‌.

ئه‌م کۆبوونه‌وه‌ له‌ حاڵێک دایه‌ که‌ ۷۳مین خولی مەکۆی گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت که‌ بڕیار وایه‌ مانگی گه‌ڵاڕێزان خولی نوێی گه‌ماڕۆکانی ئێران له‌ سەر نه‌وت دووباره‌ بسه‌پێندرێته‌وه‌.

پێشتر محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف ڕایگه‌یاندبوو که‌ حه‌سه‌ن ڕۆحانی به‌شداری کۆبوونەوەی مەکۆی گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ده‌کات و قسه‌کانی خۆی پێشکه‌ش ده‌کات.

نیکی هه‌یلی نوێنه‌ری ئه‌مریکا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ڕۆژی سێ شه‌مه‌ ڕایگه‌یاند: دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا سه‌رۆکایه‌تی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ده‌کات.

ئه‌مه‌ له‌ حاڵێک دایه‌ که‌ ئه‌مریکا له‌ یه‌کی سێپتامبه‌ر به‌ملاوه‌ سه‌رۆکایه‌تی ئه‌م خوله‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی له‌ ئه‌ستۆیه‌.

News Code 21832

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 14 =