پاڵپشتی لە ئێران فەرزە

سەرۆکی حزبۆڵای لوبنان لە میانەی قسەکانی خۆی هۆشداری بە ئیسڕائیل دا و جەختی کرد کە واجبە لە تەنیشت ئێران ڕابوەستین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، سەید حەسەن نەسرۆڵا لە میانەی قسەکانی خۆی لە ڕێوڕەسمی عاشورا وتی: من لە ساڵی ۱۹۹۲وە لەم ڕۆژە گرنگە قسە بۆ ئێوە دەکەم و تاکوو ئێستەش بە بەرەکتی ئەم شۆڕشە ئێمە بەهێزتر بووین.

ئەو زیادی کرد: لەوەتەی من لە لوبنان لە دایک بووم ڕێوڕەسمی ئیمام حسەین بە پیرۆزی بەڕوە چووە و زیاتر و زیاتر پەرەی سەندووە. گەورەترین سەرکەوتنی ئێمە بە سەر شمشێری ئەمریکا، ڕژیمی زایۆنی و تیرۆریستەکان بووە.

نەسرۆڵا هۆشداری بە ئیسڕائیل دا: ئێمە بەردەوام دەبین لە پشتیوانی کردن و ئازاد کردنی خەڵکی فەلەستین و لەبەرانبەر ڕێککەوتنی سەدە دەوەستین و مل بەم ستەمکارییە نادەین.

سەرۆکی حزبۆڵا وتی: یەکێکی دیکە لە بابەتە گرنگەکانی ئەمڕۆ کە ئێمە لێی ناگەڕین کوشتاری خەڵکی یەمەن بە دەستی هاوپەیمانی سعوودی و ئەمریکایی لە سەر هەموو مرۆڤێکی بەشەرەفە لەبەرانبار ئەم جەنایەتە بێ دەنگ نەبن. هەروەها ئێمە لە جەنایەتی بەحرەینیش لە حەقی خەڵکی ئەم وڵاتە بێ دەنگ نابین و ئەمڕۆ هەزاران زانا و لاوی ئەم وڵاتە لە زیندانەکانی بەحرەین دان.

ئەو سەبارەت بە ئێران وتی: ئەرکی ئێمەیە و واجبە لە سەرمان کە بە تەواوی هێزمانەوە بەرگری لە ئێران بکەین و لە پشتی ئەم وڵاتە بوەستین. بە تایبەت کە ئەمڕۆ ئەمریکا ئێرانی گەماڕۆی تووندی ئابووری داوە. ئێژە هەروەها هۆشدار بە ڕژیمی زایۆنی دەدیەن لەبیری هێرش کردن و شەڕ لە دژی لوبنان نەبێت چۆن زەربی خراپی لێدەدەین.

سەید حەسەن نەسرۆڵا وتی: ئەمڕۆ دوو گۆڕانکاری گرنگ هاتووەتە ئاراوە یەکەم ئێمە مووشەکی زۆر بەهێز و دەقێقمان هەیە کە هەرچی خەاڵە بە وردی دەپێکێت. دووهەم چی دیکە سەربازەکانی ئیسڕائیل وەک ڕابردوو ناوێرن شەڕ بکەن و ئیسڕائیل لەناو خۆیدا تێکشکاوە. دوژمن دەزانێت گۆڕانکاری گەورە ساز بووە و ناوێرێت وەک ڕابردوو هێرش بکات.

News Code 21825

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =