ئەمریکا جارێکی دیکە ئێرانی بە پشتیوانی لە تیرۆر تۆمەتبار کرد

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جارێکی دیکە لە میانەی ڕاپۆرتێکی ساڵانە ئێرانی بە پشتیوانی لە تیرۆر تۆمەتبار کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، وەزارەتی ئەمریکا پاگەندەی کرد کە ئێران لە گرووپە تیرۆریستییەکان پشتیوانی دەکات.

لەم ڕاپۆرتەی ساڵانەی ئەمریکا ئاماژە دراوە کە ئێران یەکەمە لە پشتیوانی کردن لە تیرۆریسم و هێزەکانی پشت بە ئێران لە ئەفغانستان، بەحرەین، یەمەن و لوبنان بەردەوام سەر قاڵی بڵاو کردنەوەی دەمارگرژین.

هەروەها لەم ڕاپۆرتە ئاماژە کراوە بە ئەزموونی شەڕی حزبۆڵا لە لوبنان و نووسراوە کە حزبۆڵا دەتوانێت بە ئاسانی ئەزموونی شەڕی سووریا بۆ وڵاتانی دیکەش بگوازتەوە.

News Code 21822

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 5 =