دۆزینەوەی دەرمانی ئیسڕائیلی لە بارگەی تیرۆریستەکانی سووریا

هێزەکانی سووریا دەرمانی دروست کراوی زایونییەکانیان لە نەخۆشخانەیەکی تیرۆریستەکان لە ناوچەی گوڵانی سووریا دۆزیوەتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ئەلعالەم، هێزەکانی سوپای سووریا چوونەتە ناوچەکانی پارێزگای قەنیترە وەک جەباتا، نەبع و قەسیبە، لە نەخۆشخانەیەک دەرمانی دروست کراوی ئیسڕائیلیان دۆزیوەتەوە.

ئەم نەخۆشخانەیە هەروەها بە ئامێری پزشکی پێشکەوتوو تەیار بووە لە شاری قەسبەدا بووە.

یەکێک لە دوکتورەکانی ئەم نەخۆشخانە وتی: لێڕە دەرمانی ئیسڕائیلی و ئەمریکایی و فەڕەنسی هەبوو کە خەڵکی ئاسایی سووریا ناتوانن دابینی بکەن.

لەم نەخۆشخانە ژمارەیەکی زۆر ئانتی بیوتیک، واکسین و سڕکەر هەبووە کە بۆ کاری عەمەلیاتی پزشکی بە کار دێنن. نەخۆشخانەکە تەنانەت سیستمی گەرمایی و فێنک کردنەوەی بووە کە لەم ناوچەیەدا هەر بوونی نییە و هەموو ئەمانە تایبەت بووە بە تیرۆریستەکان و بنەماڵەکانیان.

News Code 21820

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 8 =