وەزارەتی دەرەوەی عێراق باڵوێزی خۆی لە ئێران بانگهێشت کردەوە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند کە باڵوێزی ئەو وڵاتە لە تاران بە هۆی هەڵسوکەوتی نابەرپرسانە لە گەڵ هاووڵاتیانی عێراقی، بانگهێشتی بەغدا کراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "السومریه"، ئەحمەد مەحجووب وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند کە باڵوێزی ئەو وڵاتە لە تاران بە هۆی هەڵسوکەوتی نابەرپرسانە هەمبەر بە هاووڵاتیانی عێراقی، بانگهێشتی بەغدا کراوە.

ڕاشیگەیاند: وەزارەتی دەرەوەی عێراق بە داخەوەیە بۆ ئەو جۆرە کردارانەی باڵوێزی عێراق لە تاران لە گەڵ هاووڵاتیانی عێراقی و بەو پێیە ئیبراهیم جەعفەری وەزیری دەرەوەی عێراق بە پەلە ناوبراوی بانگهێشتی ئەو وڵاتە کردووە.

مەحجووب ئاماژەی بەوەش دا: لێکۆڵینەوەی پێویست و تەواو هەنگاوگەلی یاسایی لەبارەی هەڵسوکەوتی باڵوێزی عێراق لە ئێران گیراوەتە بەر. وەزارەتی دەرەوەی عێراق داوا لە تەواو باڵوێزخانە و ناوەندگەلی دیپلۆماسیی عێراق لە وڵاتە جۆربەجۆرەکان دەکات کە لە خزمەتی هاووڵاتیانی عێراقی بن.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق وتیشی: باڵوێزی عێراق لە تاران-یش دەبوو وەک ناوەندە دیپلۆماسییەکانی دیکە لە خزمەتی هاووڵاتیانی عێراقیدا بێت.

شایانی باسە، ڕاجح مووسەوی باڵوێزی عێراق لە تاران پاش هەڵسوکەوتی نەشیاوی لە گەڵ گرووپێکی عێراقی، کەوتە بەر شاڵاوی ڕەخنەگەلێکی بەربڵاو لە لایەن هاووڵاتیانی عێراقییەوە.

News Code 21819

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 3 =