هۆشداری بەریتانیا بە هاووڵاتیانی لە بابەتی سەفەر بۆ ئێران

دەوڵەتی بەریتانیا لە بابەتی سەفەر بۆ ئێران، هۆشداری دایە هاووڵاتیانێک کە مافی هاووڵاتێتیی هاوکاتی بەریتانیا- ئێرانیان هەیە و داوای لێ کردن کە خۆیان لەو سەفەرە بپارێزن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە رۆژنامەی ئێکسپرێس، دەوڵەتی بەریتانیا داوای لە هاووڵاتیانی دوو ڕەگەزیی (ئێرانی - بەریتانی) کردووە کە تا ئەو جێگەی بۆیان مومکینە خۆیان بە دوور بگرن لە سەفەر بۆ ئێران؛ چونکە بە وتەی وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا "لە ئەگەری قۆڵبەست کرانی ئەو هاووڵاتیانە، دەوڵەتی بەریتانیا توانا و دەسەڵاتێکی بەرتەسکی هەیە بۆ پاڵپشتی کردن لەوان".

وتەبێژێکی نووسینگەی پەیوەندییە دەرەکییەکانی دەوڵەتی بەریتانیا بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە ئەو بڕیاری "جێرمی هانت" وەزیری دەرەوەی بەریتانیایە و دەشڵێت: هاووڵاتیانی بەریتانی کە خاوەن هاووڵاتێتی ئێرانیشن، لە ئەگەری سەفەر بۆ ئێران بەرەوڕووی مەترسیگەلێک دەبنەوە، هەر وەک چۆن ئێمە رۆژانە شایەدی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنانەین.

News Code 21817

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 5 =